AP ١٤٠٤ گوڵان ٦ ١٨:٢١

عێراقچی: ئەم گەڕەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا جیدی بوو

عێراقچی: ئەم گەڕەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا جیدی بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: خولی سێیەمی دانوستانەکان زۆر جددیتر بوو لە چاو پێشووتر و وردە وردە چووینە گفتوگۆی تەکنیکی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕەوتی سێهەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا وتی: دوای دانوستانەکان لەبارەی ڕووداوی بەندەری شەهید ڕەجایی زانیم، بۆیە سەرەخۆشی لە هاووڵاتییان دەکەم کە گیانیان لەدەستدا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە زۆر سوپاسگوزارین و پێزانینمان بۆ بەڕێز بوسەعیدی هەیە بۆ قۆناغی سێیەم لە شاری مەسقەتی عومان. دانوستانەکان لە کەشێکی ئارامدا ئەنجامدرا.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: دانوستانەکانی ئەمجارە زۆر جددیتر بوون لە ڕابردوو، وردە وردە چووینە ناو گفتوگۆی تەکنیکی. چەند جارێک بە نووسراو بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.

News ID 54784

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha