AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣٠ ١٨:٢٨

چوارشەممە دانوستانی تەکنیکی ئێران و ئەمریکا دەست پێدەکات

چوارشەممە دانوستانی تەکنیکی ئێران و ئەمریکا دەست پێدەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە درێژەی دانوستانەکان و هەنگاونانە ناو قۆناغەکانی دواتری گفتوگۆکان، وتی: دانوستانە تەکنیکییەکان لە ئاستی کارناسان، چوارشەممە لە عەمان دەست دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، سەبارەت بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ نزیکەی 4 کاتژمێر دانوستانمان بوو کە دانیشتنێکی زۆر باش و بەرەو پێش بوو.

وتیشی: بە سەرکەوتوویی سەبارەت بە هەندێک لە ئامانجەکان ڕێککەوتنی باشمان بوو و بڕیار درا کە دانوستانەکان درێژەی هەبێت و هەنگاو بنێتە قۆناغەکانی دواتر. بەمجۆرە دانیشتنی کارناسی لە ڕۆژی چوارشەممە لە عەمان دەست پێدەکات و پاش ئەوە دیسان لەگەڵ وەفدی دانوستانکار لە عەمان کۆ دەبینەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێڕان جەختیشی کرد: خەڵک و میدیاکان زۆر بەها بە دەنگۆکان نەدەن و ئیزن بەدەن کە ئێمە ڕەوتی ژیرانەمان بگرینە بەر و بە ئەنجام بگەین.

عێراقچی بە بیرهێنانەوە لێدوانەکانی ڕێبەری ئێران سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستانەکان لە کەشێکی ئارامدا، بەبێ هەر جۆرە گەشبینی و ڕەشبینییەک، ڕاشیگەیاند: هیوادارم حەوتەی داهاتوو پاش دابنیشتنی یەکنیکی لە کەشێکی گونجاوتر بۆ داوەری و دڵخۆشی بۆ سەرگرتنی ڕێککەوتندا بین و لە ئێستادا هوشیارانە دەجوڵێینەوە.

News ID 54695

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha