AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٧ ١٠:٥١

ئەمریکا و ئیسڕائیل هەرگیز هێرش ناکانە سەر ئێران

ئەمریکا و ئیسڕائیل هەرگیز هێرش ناکانە سەر ئێران

دیپلۆماتێکی پێشەنگی میسری ئاماژەی بە هۆکاری ناردنی کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ناوچەکە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئەشعال دیپلۆماتکاری پێشەنگی میسری جەختی لەوە کردەوە کە مەبەست لە ناردنی کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دڵنیاکردنەوەی ڕژێمی زایۆنیستییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا هەرگیز ناچێتە شەڕ لەگەڵ ئێران و هەرگیز ڕێگە بە ئیسرائیل نادات هێرش بکاتە سەر ئێران.

ئەشعال ڕوونی کردەوە: ترامپ هەوڵ دەدات بە کەمترین تێچوو، بگاتە ئامانجەکانی.

ناوبراو ڕایگەیاند: هەموو حاکمە عەرەبەکان یارمەتی تەلئەبیبیان داوە و خوازیاری لەناوچوونی غەززەن. ئامانجی ڕژێمی زایۆنی وەک لە پرۆژەی هێرزلدا هاتووە، بیابانی سینایە.

هاوکات مەمدوح حەمزە، شارەزای زمانی عەرەبی، هەروەها جەختی لەوە کردەوە: مەبەست لە ناردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران نییە، بەڵکوو جێبەجێکردنی پڕۆژەی گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بە زۆرەملێ بۆ بیابانی سینا و ئەگەر پێویست بکات ڕووبەڕووی سوپای میسر ببنەوە.

News ID 54519

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha