بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ترامپ لە ئێران ڕایگەیاند: مۆسکۆ دژی هەڕەشە بیانییەکان بۆ بوردمانی ژێرخانە ئەتۆمییەکانی ئێرانە.
ئەو وەزارەتخانە زیادی کرد: دوژمنانی ئێران نابێت بۆ چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ تاران لە هێزی سەربازی کەڵکوەربگرن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا زیادی کرد: ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە لێکەوتەی مەترسیداری بەربڵاوی ناوچەیی و جیهیانی لێدەکەوێتەوە.
ڕووسیا هۆشداریی دا: ڕۆژاواییەکان بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان دەخەنە ژێرپێ و وەکوو ئامێری یاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆمیان بۆ ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان بەکار دەهێنن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد: بە پێی پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی، کەڵکوەرگرتن لە وزەی ئاشتیخوازانە مافی ئێرانە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە چارەسەری سەربازی پرسی ئەتۆمی ئێران هۆشداریی دا.
News ID 54478
Your Comment