بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المیادین"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەیەک لە گەڕەکی ڕەمل لە باشووری لازقیە لە ڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.
هاوکات بەرگری مەدەنی سووری بەبێ ئاماژە بە هۆکارەکانی ئەو تەقینەوەیە، ڕایگەیاند کە تەقینەوەی لازقیە سەرەڕای وێڕانییەکی بەرچاو، بۆتە هۆی کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی 12 کەسی دیکە.
هەروەها "الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە چەند کەسی دیکە هێشتا لە ژێر داروپردووی وێرانەکانی تەقینەوەکە ماونەتەوە و هێزەکانی فریاکەوتن بۆیان دەگەڕێن.
Your Comment