AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٦ ٠٧:١٥

پشت پەردەی ڕێککەوتنی مەزڵۆم کۆبانی و ئەحمەد شەرع

پشت پەردەی ڕێککەوتنی مەزڵۆم کۆبانی و ئەحمەد شەرع

بنیاتی کارنگی ئەورووپا لە شرۆڤەیەک لە ڕوانگەی کارناسانی ناوچە و سووریادا، لە هۆکار و هاندەرەکانی پشت ڕێککەوتنی کوردی سووریا و دەوڵەتی کاتی ئەحمەد شەرع دەکۆڵێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەحمەد شەرع سەۆکی کاتی سووریا و مەزڵۆم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە 10ی مارچی 2025دا ڕێککەوتنێکی 8 بڕگەییان بۆ ئاوێتەبوونی هێزەکانی کورد لە دەوڵەتی نوێی سووریادا واژۆ کرد، بەوەشەوە کاتبەندی ئەم ڕێککەوتنە زۆربەی شرۆڤەکارانی تووشی سەرسوورمان کرد و بە دوای خۆیدا، ئەم پرسیارەی ورووژاند کە بۆ کوردەکان هاوکاتی هەڵگیرسانی شۆڕشێک لە ناوچە کەنارئاوییەکانی سووریا و کوژرانی نزیک بە 800 کەسی سووری و عەلەوی، لەگەڵ ڕژیمی جۆلانیدا ڕێککەوتن؟ ئایا ئەم ڕێککەوتنە لە ترسی کشانەوەی شیمانەیی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و کوتنە بەر شەپۆلی هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا بووە؟ یان بە هۆی هەوڵی دەوڵەتی دیمەشق بۆ کەمکردنەوەی پاشهاتی کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان؟

هاندەرە شیمانییەکانی ڕێککەوتن

وائێل زیاد، کارناسی پێشووی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی حەسانەوەی سوورییەکان لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکاندا.

بەدر منەلا ڕەشید، بەڕیوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕامان لە ئەستەنبۆڵ، لای وایە ئەو ڕێککەوتنە دەبوو پێشتر واتە لە 2 و 3ی مارچدا کرابایە، بەڵام بە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخی ناوچە کەنارئاوییەکان وە دواکەوت، و دەڵێ: لام وایە هەر دوو لام وێڕای ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ناوچەیی گوشاریان خستبووە سەر هێزەکانی هەسەدە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق.

ڕۆڵی ئەمریکا و کاردانەوەی نێودەوڵەتی

لە کاتێکدا کە دەوترێ دەوڵەتی ترامپ وەک ئیسرائیل بڕوای بە دەوڵەتی ئەحمەد شەرع نییە و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گرووپگەلی "توندڕەو و تیرۆریستی ئیسلام‌گەرا" بۆ کۆمەڵکوژیی کەمینەکان لە ناوچە کەنارئاوییەکان ئیدانە دەکات، ڕێککەوتنی کورد و دەوڵەتی دیمەشق دەتوانێ ببێتە هۆی ڕەزامەندیی ڕۆژئاواییەکان و نیشاندانی ڕوویەکی جیاوازتر لە سەرکردەی نوێی سووریا.

ئارۆن لۆند، توێژەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەنتری، لەوبارەیەوە لای وایە: دەوڵەتی نوێی دیمەشق هەموو هەوڵی خۆی دەدا لە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردەکان خۆ ببوێرێت. ئەو دەوڵەتە پێویستی بە پەیوەندی سازێنەر لەگەڵ ئەمریکایە بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و هەروەها بۆ سڕانەوەی لە لیستی تیرۆریستەکان.

شیمانەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

حەسەن حوسن بنیاتنەری گۆڤاری نیۆ لێنیس، بە ئاماژە بە شیمانەی کشانەوەی دەوڵەتی ترامپ لە سووریا لە مانگی سێپتامبێری داهاتوو، وتی: بە گوێرەی دیداری یەکەمی شەرع و کۆبانی لە 30ی دیسامبێری 2024 بە ئامادەبوونی ناوبژیکاری ئەمریکایی، پێدەچێ ئەمریکاییەکان لەو ڕێککەوتنەدا دەستیان بووبێت.

هاوکات چارڵز لیستێر توێژەری باڵای ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوین، شێ کردەوە: ئەرتەشی ئەمریکا هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە سەرقاڵی ئەو بابەتە بووە و بەپێی ئامادەبوونی ژێنڕاڵ کوریلا، فەرماندەی سێنتام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا، پێدەچی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنەدا دەستی باڵای بووە و ڕێککەوتنەکە لە حەوتەیەک پێشترەوە بۆ لایەنەکان ئامادە کراوە.

هەروەها ئارۆن ستاین، سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەیی، دەڵێ: ئەمریکا دەمێکەیە گوشاری خستۆتە سەر فەرماندەی هەسەدە بۆ ڕێککەوتن، بەڵام مەزلووم کۆبانی خۆی لێ بواردووە و ئێستا کە دەزانێ شیمانەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایی هەیە، ناچار لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بووە.

هۆکارەکانی دیکەی ڕێککەوتن

لە بەرامبەر بۆچوونی دەستهەبوونی ئەمریکاییەکان لە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق، بەرپرسانی هەسەدە دەڵین کە خود ئەو هێزانە پێشتر بەو بڕیارە گەیشتوون کە ئاوێتەی دەوڵەتی نوێ بن و کۆمیتەگەلێک بۆ چارەسەریی کێشەکانی وەک گەڕانەوەی ئاوارەکان پێک‌بهێنن و راشکاوانە دان بەوەدا دەنێن کە: "ئەمریکا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە سیاسەتی خۆی لە سووریادا نەگرتووە و هیچ گۆڕانکارییەکیش نەهاتۆتە ئاراوە و ئێمە خۆمان دەمێکەیە خەریکی دانوستانین".

هەڵبەت خاڵێکی جێی سەرنج لەمبارەوە نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە لە 26ی فێڤرییە بۆ ئەندامانی ئەو حزبە لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەسەدە و تورکیایە کە بە گوێرەی سەرچاوەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، "ئەو نامەیە هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری کوردی هان داوە بۆ گرتنەبەری ڕەوتی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق و گوشاری ئەمریکاش بووە هۆی پەلەکردن لەو بڕیارە".

هەڵوێستی پەیەدە

ساڵح موسلیم لە بەرپرسانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(PYD) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە پارتەکەی دەمێکەیە لەگەڵ دیمەشق لە دانوستان‌کردنە و بۆیە لە ژێر گوشار یان فەرمانی ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی تر نەچووینەتە پای میزی دانوستان.

وتیشی: بڕیار بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوور یان ڕۆژهەڵاتی سووریا مومکینە ئەوڕۆ و بەیانی بێت، بۆیە ئێمە پلانەکانمان بەپێی ئامادەبوونی ئەمریکا یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داناڕێژین.

ئەنگیزەی دەوڵەتی سووریا بۆ ڕێککەوتن

جارڵز لیستێر بە ئاماژە بە وتاری وەزیری بەرگرەیی نوێی سووریا کە وتبووی "ڕێگەچارەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە پێویستی بە گواستنەوەی هەموو هێزەکانی سووریا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیە و ئەمەش بە کردەوە نامومکینە"، دەڵی دەوڵەتی دیمەسق ڕەنگە زیاتر لە کوردەکان حەزی لە ڕێگەجارەی دانوستانکارانە بووە و نەبوونی شەڕ و ململانێی دوو لایەنە لە مانگی دیسامبێرەوە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە.

ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنەکە

ئارۆن لۆند هوشدار دەدا کە سەرەڕای ڕێککەوتنی دوو لایەنە، کێشەگەلێکی زۆر بێ‌چارەسەری ماونەتەوە: "ئەم ڕێککەوتنە تا ڕادەیەکی زۆر ئاڵۆزە و پێذەچی شەرع و کۆبانی تەنیا بە هۆکاری سیاسی دەقی ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە، بەڵام هێشات سەبارەت بە زۆر پرسی گرنگی وەک داهاتووی خۆسەریی باکووری ڕۆژهەڵات، مافی کوردەکان لە دەستووری سووریا، پێگەی هەسەدە لە پێکهاتەی هێزە بەرگریی نوێ و کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوت و گازییەکان، ڕێککەوتن نەکراوە.

News ID 54308

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha