AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٤ ١٦:٤٠

بەرپرسێکی ئێرانی: دەمانتوانی بەر بە ڕووداوی تەقینەوەی پەیجێرەکانی حزبوڵا بگرین

بەرپرسێکی ئێرانی: دەمانتوانی بەر بە ڕووداوی تەقینەوەی پەیجێرەکانی حزبوڵا بگرین

کارگێڕی ڕێکخراوی پیشەی ئەلکترۆنیکی وەزارەتی بەرگری بە ئاماژە بە ڕووداوی تیرۆریستی تەقینەوەی پەیجێرەکانی لوبنان وتی: دوژمان بۆ خراپەکاری پیشەیی سەرمایەدانەری گەورەیان کردووە و لە بەشە جیاجیاکاندا خەریکی خراپەکارین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان ئەمیر رەستگاری کارگێڕی ڕێکخراوی پیشەی ئەلکترۆنیکی وەزارەتی بەرگری سەبارەت بە گەشەی میکرۆ ئەلکترۆنیکەکان و ڕێگری لە ڕووداوە تیرۆریستییەکان وەکوو رووداوی تیرۆریستی پەیجێرەکان لە لوبنان وتی: لە ساڵانی پێشەوە کاتێک گەمارۆ هەمەلایەنەکانی ئیستکباری جیهانی نەیتوانی ڕێگری بکات لە پێشکەوتنی پیشەی سەربازی و تەنانەت ئەتۆی وڵات، بابەتی پارێزبەندی خرایە نێو بەرنامەکانەوە.

ناوبراو هاوپەیوەند بە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی پەیجێرەکان لە لوبنان و یارمەتی ئیران بە بەرەی بەرخۆدان و حزبوڵڵای لوبنان وتی: لەبەر ئەوەی کە بەرخۆدان کۆمەڵی پارێزبەندی و جیهازاتی هاوپەیوەندی نەبوو و لە ئەو بارەوە داواکارییەکی لە ئێران نەبوو، خۆیان هەوڵی کڕین و دابەش کردنی پەیجێرەکانیان دا و تووشی ئەو کێشە گەورەیە بوون.

News ID 54072

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha