بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر چه‌ند داواكاریه‌كی له‌سه‌ر كێشه و شایسته‌كانی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان خسته‌ڕوو كه پڕۆژه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ی ڕابردودا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ڕاسپاردوه كه كارئاسانی ته‌واو بۆ ڕایكردنی كاری ئه‌و كۆمپانیایانه بكه‌ن و به‌پێی توانا كار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌كانیان بكه‌ن به‌چه‌ند قۆناغێك.
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئێران له هه‌ولێر رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كراوه به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی به‌رده‌م موچه بۆ ساڵی 2025 چاره‌سه‌ر كراون".
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد له فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی كونسوڵی گشتی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌ولێر.
له دیداره‌كدا وه‌زیری دارایی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ئه‌ركه نوێكه‌یدا بۆ خواست و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه.
کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشحاڵی خۆی بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی دەربڕی و ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی ئەرێنی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی نوێی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی دەبینێت.
Your Comment