ئاژانسی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی شەڕی غەزەی بە چوار ئامانجی گەورە و دیارەوە دەست پێکرد و بڕیار بوو تا وەدی هاتنی ئەو ئامانجانە بەردەوام بێت لە شەڕ، کەچی ڕەوتی شەڕ جارەنووسێکی تری نووسی. لە خوارەوە دەڕوانینە ئەو 4 ئامانجە:
1. لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس
ئامانجی ڕاگەیێندراو: لەناوبردنی ژێرخانە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین(حماس) و تۆڕی بەربڵاوی تۆنێلە ژێرزەوینییەکان.
ئەنجام: حەماس توانی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا هێزەکانی خۆی لەو ناوچەیانەی ئەرتەشی زایۆنی پاشەکشێی لێ کرد، ڕێک بخاتەوە. ڕاپۆرتی سەرجاوەگەلی عێبری و ڕۆژئاواییش پێداگرن لە ناکامبوون و شکستهێنانی ئەرتەشی زایۆنی لە لەناوبردنی حەماس و توانستەکانی.
2. گەڕاندنەوەی ئەسیرانی زایۆنی لە ڕێگەی بژێرەی سەربازییەوە
ئامانجی ڕاگەیێندراو: ئازادکردنی دەیان ئەسیری زایۆنی لە کەرتی غەزە پاش 471 ڕۆژ شەڕ لە بندەستی هێزەکانی حەماس.
ئەنجام: ئازادی ژمارەیەکی زۆر کەم و بەرچاونەهاتووی ئەسیرانی زایۆنی لە غەزە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی قورس و شکستهێنان لە مسۆگەرکردنی بەڵێنەکانیان لە ڕێگەی بژێرەی سەربازییەوە. بە چەشنێک کە دواجار ناچار بوو لەپێناو ئازادی ئەسیرانی لە غەزە، 1737 ئەسیری فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆی ئازاد بکات.
3. زاڵبوونی هەمیشەیی بەسەر بەرەکانی فێلادێلفیا و نەتساریم
ئامانجی ڕاگەیێندراو: درێژەی داگیرکاریی بەرەی فێلادێلفیا لە لایەن ئەرتەشی زایۆنییەوە بۆ داخستنی کەناڵی گەیشتنی یارمەتیی چەک و چۆڵ بە بەرخۆدانی فەلەستینی.
ئەنجام: ڕەزامەندی ڕژیمی زایۆنی بۆ کشانەوەی پەیتا پەیتایی لە بەرەکانی فێلادێلفیا و نەتساریم و کشانەوەی یەکجاری لە قۆناغی دووەمی پاشەکشێی لە کەرتی غەزە.
4. ڕاپەراندنی گەڵاڵەی ژێنراڵە زایۆنییەکان
ئامانجی ڕاگەیێندراو: دەسپێکردنەوەی شارۆچکەسازی لە کەرتی غەزە بەپێی گەلاڵەی پێدراوەی ژێنراڵە پێشووەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی.
ئەنجام: جێگرکرانی ئاگربڕ و پاشەکشێی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە نیشتەجێیەکان کە خەونی شارۆچکەسازی لە کەرتی غەزەی بۆ باڵی ڕاستی ڕادیکاڵی ڕژیمی زایۆنی کردبووە مۆتەکە و هاوکات گەڕانەوەی دواجاری خەڵکی فەلەستین بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان لە باکووری کەرتی غەزە.
Your Comment