AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٨ ٢٠:١٠

واژۆکرانی ڕێککەوتنی کۆگری ستراتژیک لە نێوان ئێران و ڕووسیا

واژۆکرانی ڕێککەوتنی کۆگری ستراتژیک لە نێوان  ئێران و ڕووسیا

ڕێککەوتننامەی کۆگری ستراتژیک لە نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و کۆماری فێدراتیوی ڕووسیادا واژۆکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان و ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆمارانی ئێران و کۆماری فێدراتیوی ڕووسیا لە میانەی ڕێوڕەسمێک لە کۆشکی کەرملیندا، ڕێککەوتننامەی کۆگری ستراتژیکی نێوان دوو وڵاتیان واژۆ کرد.

بە واژۆکرانی ئەم ڕێککەوتنە، پەیوەندییەکانی دوو وڵات بە شێوەیەکی تایبەتی لە بوارەکانی ئاوبووری، زانستی، تەکنۆلۆژیا، فەرهەنگی و گەشتیاریدا پەرە دەستێنێت.

ئەم ڕێککەوتننامەیە زیاتر لە 30 تەوەر لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری، گواستنەوە، کۆریدۆر و ترانزیتی، پووڵی و بانکی، سەرمایەدانەرتی، زانستی، نەوت و گاز لەخۆ دەگرێت.

News ID 53624

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha