AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٨ ١٣:٠٥

ڕووەکی دەرمانیی "وەج" هیوابەخشی چارسەریی ئاڵزایمێر

ڕووەکی دەرمانیی "وەج" هیوابەخشی چارسەریی ئاڵزایمێر

کۆمپانیایەکی زانست‌تەوەر، توانیان سەرکەوتووانە ڕووەکی دەرمانیی "وەج" ببووژێننەوە. ئەم دەسکەوتە نە تەنیا وەک بەربژێرێکی هیوابەخش بۆ چارەسەریی ئاڵزایمێر، ئاوڕی لێ دەدرێتەوە، بەڵکوو هۆکارێکی کارا دەبێت لە گەشەی ئابووریی گوندەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژی و ئابووریی زانست تەوەری سەرۆک کۆماری، کۆمپانیای زانست‌تەوەری ئۆکسیری هیرکانی ماهان(مەهاوەج)، بە بەرهەم‌‌هێنان و وەبەرهێنانی ڕووەکی دەرمانیی "وەج" و گرتنی ڕۆنەکەی بە ناوی بازرگانیی "ئۆکسیری وەج" بوونە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر پێدەچوو ئەم ڕووەکە کە زۆر لە پزیشکی نەریتیدا بڕەوی بووە، چیتر لە ئێراندا نەماوە.

بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایە بە ئاماژە بە بەهرەی جۆراوجۆری ڕووەکی "وەج" ڕایانگەیاندووە: ئەو ڕووەکە لە پزیشکی نەریتدا بۆ چارەسەریی کێشەکانی دەزگای هەرسەکی، گورچیلە و جەرگ کەڵکی لێ وەرگیراوە و بەپێی خوێندنەوە نوێیەکانیش وەک بەربژێرێکی گونجاو بۆ چارەسەریی ئاڵزایمێر ناسێندراوە و هاوکات لە پیشەسازیی عەتردا بەکار دەبرێت.

News ID 53612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha