AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٦ ١٠:٠٠

مەرجی ئێران بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا

مەرجی ئێران بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا لەسەر پرسی ئەتۆمی دانوستان ناکەین تا بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێستاش پشتی پێ دەبەسترێت و هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: ئامانجی سەرەکی ئەو دانوستانە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمییە. ئێمە هیچ کات کورسی دانوستانەکانمان بەجێ نەهێشتووە چونکوو لە بەرنامەی ئاشتیخوازانەی خۆمان دڵنیاین.

ناوبراو وتی: هیوای دەوڵەت دانوستان نییە، بەڵکوو هیوای ئێمە پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکانە بەڵام ئەو ڕێگایە بەرنادەین، دەوڵەت کارەکانی خۆیی لە بواری ئابووری ئەنجام دەدات.

ناوبراو درێژەی دا: ئێران پێوەندی خۆی بە پێی هەڵسوکەوتی بەرانبەر ڕێکدەخات. لەگەڵ چین و ڕووسیا و وڵاتانی ئەورووپی دانوستان دەکەین.

عێراقچی سەبارەت بە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا زیادی کرد: دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە هێشتا جێگیر نەبووە و تەنیا لە دانوستانێکی شەرافتمەندانە و بە پێی ڕێزی بەرانبەر و نەک بە پێێ گوشار و گەمارۆ و بۆ بەرژەوەندی بەشداری خۆمان بەشداری دەکەین. ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێشتا دەتوانرێت پشتی پێ ببەستین.

ناوبراو سەبارەت بە کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریاش وتی: سووریا ئەبێ یەکپارچەیی خاک و ئاسایش و سەقامگیری خۆی بپارێزێت و حوکمەتێکی گشت گیر پێکبهێنن کە هەموو چینەکانی تێدا بەشدار بێت و ئێمەش بۆ کردنەوەی باڵوێزانە لە ئەو وڵاتە کێشەیەکمان نییە ئەگەر ئاسایش بپارێزرێت.

News ID 53580

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha