بە ئاژانسی هەواڵی مێهر، زاهد وەکیلی، محەمەد بەندەیی و هیوا بەندەیی سێ داهێنەری سەقزی بە تۆمارکردنی چوار داهێنانی لە بواری ئاوبەندیی دیوارەکانی ئەستێرک، خەزێنەگەلی ئاوی، پاڵاوتنخانەکان، سەقامگیرکردنی خۆڵەکان بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نانۆ، ڕۆبۆتی تەختکردنی کۆنکرێتی زیرەک بە مکانیزمی ویبراسیۆنی لە پڕۆژەگەلی ئاوەدانی و دەزگای دەلاندنی مادەی نانۆی سەقامگیرکەری خاکی دەوڵەمەند بە هۆشی زیرەک، دوو میدالیای زێڕ و دوو میدالیای زێو و خەڵاتی تایبەتی دووەمین پیشانگای نێودەوڵەتی داهێنانەکانی DIS ـیان لە دۆبەی مسۆگەر کرد.
ئەو چەند داهێنەرە سەقزییە هەروەها گەورەترین هێمای شوالیەی زانستییان لە وڵاتی ڕۆمانی کە هەر سێ ساڵ جارێک لە ئاستی جیهانیدا بەڕێوە دەچێت، پێبەخشرا و توانیان بەشداری کێبەرکێی داهێنانەکانی پۆلاندا و بەریتانیادا بن.
لەو کێبەرکێیەدا داهێنەرانی ٣٥ وڵاتی جیهان بەشداریان نواندووە و داهێنانەکان لە لایەن ١٨ داوەری نیودەوڵەتی لە ١٨ وڵات لێکدرانەوە.
Your Comment