بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەی هەشتەمی ئاکپارتی لە پارێزگای قوجائلی، وێڕای لێکدانەوەی سیاسەتەکانی تورکیا هەمبەر بە سووریا و ناوچە، وتی: گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا نیشاندەری گرنگی و ڕوونبوونی سیاسەتەکانی ئاکپارتی و هاوپەیمانی کۆمارییە،
ناوبراو وێڕای ڕەخنە لە هەڵوێستی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا و لەوان جەهەپە هەمبەر بە سیاسەتە کەلانەکانی ئەو وڵاتە و بە تایبەت ڕەوتە کوردەکانی سووریا، وتیشی: هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە یەپەگە و پەیەدە ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام نوێنەرانی ئێوە لە هەندێ وڵاتدا پاڵپشتییان لەو گرووپە تیرۆریستیانە کردووە.
ئەردۆغان جەختی لەوەش: تورکیا لە دوو دەیەی ڕابردوودا دەسکەوتی زۆر گرنگی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماتیکی مسۆگەر کردووە و ئێستاکە بۆتە ئەکتەرێکی گرنگ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.
Your Comment