AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٤ ١٢:٣٣

گاردیەن: 96 لەسەدی منداڵانی غەززە خۆیان بۆ مەرگ ئامادە کردووە

گاردیەن: 96 لەسەدی منداڵانی غەززە خۆیان بۆ مەرگ ئامادە کردووە

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی ئاماژەی داوەتە سەر گوشاری ڕەوانی لەسەر منداڵانی غەززە لە ئەنجامی کۆمەڵکوی و برسیەتی و تۆقاندنیان و جەختی کرد کە سەدا 96 ی ئەو منداڵانە خۆیان لە سەروبەندی مەرگدا دەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب، ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوێکی سڤیل لە غەززە بە هاوکاری هاوپەیمانی منداڵانی شەڕ ئەنجامی داوە، نیشاندەری کاریگەری دەروونی ڕووخێنەری شەڕی درێژخایەنی غەززە لەسەر منداڵانی ئەو ناوچەیە.

ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن بە بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە نیشانی دەدات کە لە ئەنجامی گوشاری کۆمەڵکوژی، برسیەتی و تۆقاندن لە نێوان منداڵانی غەززە، نزیک بە سەدا 96 یان هەست دەکەن کە لە سەروبەندی مەرگدان. نیوەی ئەو منداڵانە لە ئەنجامی گوشاری دەروونی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە کە بۆ دووهەم ساڵی بەردەامە درێژەی هەیە، ئارەزووی مەرگ دەکەن.

هێلێن پاتنسۆن سەرۆکی جێبەجێکاری ڕێکخراوی منداڵانی شەڕ جەخت دەکات کە غەززە بووەتە یەکێک لە خرابترین ناوچەکان بۆ منداڵان و جگە لە ڕووخانی نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان و ماڵەکان، شڵەژانی بەربڵاوی دەروونی لە نێوان منداڵان دروست بووە کە بە چاو نابینرێت.

News ID 53123

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha