AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٢ ١٠:٠٥

ڕێبەرێکی ئەنەکەسە: پەیەدە و هەسەدە لە نێوان پەکەکە و داهاتووی کوردستانی سووریا یەکێکی هەڵببژێرن

ڕێبەرێکی ئەنەکەسە: پەیەدە و هەسەدە لە نێوان پەکەکە و داهاتووی کوردستانی سووریا یەکێکی هەڵببژێرن

کاوە عەزیزی ئەندامی باڵای ئەنەکەسە وێڕای جەخت لەسەر ئەو بابەتە کە پەکەکە لە داهاتووی سووریا ناتوانێت ڕۆڵی هەبێت، جەختی کرد کە پەیەدە و هەسەدە ئەبێ بڕیار بدەن کە کامەیان هەڵببژێرن؛ پەکەکە یان داهاتووی باشتر بۆ کوردستانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کاوە عەزیزی لە ئەندامانی سەرەکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا بە ئاماژە بە دروشمی گەلان و دژایەتی پەکەکە لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان ، ڕایگەیاند کە دوای خەیانەتی عەرەبەکان بە کورد، چەمکی برایەتی گەلان چی دیکە واتایەکی نییە و بۆیە پەکەکە لە داهاتووی سووریا ناتوانێت ڕۆڵی هەبێت.

کاوە عەزیزی ڕایگەیاند: کێشەی سەرەکی ئێمە وەکوو کورد لە سووریا پەکەکەیە. دوای ڕووخانی دەسەڵاتی سووریا پەکەکە لە سووریا پێگەیەکی نییە. پاڵپشتانی پەکەکە لە سووریا لەناوچوون و ئەو پارتە پشتیوانی نەماوە. دروشمی برایەتی گەلان هی پەکەکەیە و بە ئامانجی لەناوبردنی پڕۆژەی ناسیۆناڵیزمی کوردی بووە.

عەزیزی هەروەها وتیشی: چاوەڕوانین پەیەدە خۆی بگۆڕێت، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە نەیێتە ئاراوە، ئەو پارتە مەترسیدار دەبێت. عەرەبەکان لەمەوبەدوای کوردستانی سووریا قبووڵ ناکەن کە خەڵک بە وێنە و ئایدۆلۆژیای ئۆجالان و پەکەکەوە چەکدار بن.

ناوبراو درێژەی دا: بۆیە مەرجی حکومەتی نوێی سووریا ئەوەیە کە جگە لە هێزی هاوپەیمانی سووریا و سیستەمی نوێی سیاسی، هیچ هێزێکی دیکە قبووڵ نەکرێت.

News ID 53100

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha