بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کەناڵی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرا کرد: بەرپرسانی هەسەدە لەگەڵ نوێنەرانی فەرمی ئیسرائیل دانوستانێکی سەرەتایی گرینگیان ئەنجام داوە.
کەناڵی کان زیادی کرد: گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دوای نیگەرانی لە پێشڕەوی تیرۆریستەکان بەتایبەتی ئیسلامگەراکان لە سووریا ئەنجام دراوە.
ئەو مێدیا ئاماژەی نەدایە سەر شوێنی دیداری ڕێبەرانی کورد و بەرپرسانی ئیسرائیلی.
لە هەمان پێوەندیدا کەناڵی 12 ی ئیسرائیلیش لە زمانی وەزیری دەرەوەی ئەو ڕژیمەوە ڕاپۆرتی دا: لە شەڕی سووریا دەستێوەردان ناکەین.
گدعون ساعر وتی: گرووپە چەکدارەکان خۆیان گەیاندووەتە سنووری سووریا و ئیسرائیل و هێرشیان کردووەتە سەر هێزە نێودەوڵەتییەکان.
Your Comment