بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المسیرە"، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە ئەنجامدانی ٣ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەرتەشی یەمەن و بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە دژی ڕژیمی زایۆنی لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا هەواڵی دا.
یەحیا سەریع وتیشی: بە چەند درۆن ئۆپەراسیۆنێکمان لە دژی ٢ ئامانجی دوژمنی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دا و لە ئۆپەراسیۆنی سێهەمیشدا ئامانجێکی گرنگمان لە ناوچەی "ئۆمە ڕەشڕاش" لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە چەند درۆن کردە ئامانج.
وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن جەختی لەوەش کرد: ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە پێناو یارمەتی بە گەلی چەوساوەی فەلەستین و خەباتەکیان و لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی دوژمنی ئیسرائیلی لە کەرتی غەزە ئەنجام دراوە.
Your Comment