AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٣ ٢٢:١٨

بۆ یەکەم‌جار لە جیهاندا؛

ڕۆبۆتێک دوو سیەی مرۆڤ پێکەوە پەیوەند دا

ڕۆبۆتێک دوو سیەی مرۆڤ پێکەوە پەیوەند دا

توێژەرانی ناوەندی لانگ هێڵز(NYU) بۆ یەکەم‌جار لە جیهاندا سەرلەبەری نەشتەرگەریی پەیوەندیی دوو سیەی بە ڕۆبۆتێک ئەنجام دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینتێرستینگ ئێنجێنرینگ، ژنێکی ٥٧ ساڵە بە نەخۆشیی تەشەنەداری گیرانی سیە(COPD) بە کەڵک‌وەرگرتن لە سیستەمی ڕۆبۆتیی "ڤینشی شی"(Vinci Xi) نەشتەرگەری کرا.

لەم نەشتەرگەرییەدا ڕۆبۆتەکە بە بڕینەوە مەودایەکی چکۆلە لە نێوان پەراسووی نەخۆشەکە مەجاڵی هەڵگرتنی سیە و ئامادەکردنی شوێنی نەشتەرگەرییەکەی ڕەخساند و لە ئەنجامدا سەرکەوتووانە دوو سیەی پێکەوە پەیوەند دا.

بە گوێرەی توێژەران ئەم ڕەوتە لەخۆیدا دەسکەوتێکی گەورەیە لە بواری نەشتەرگەری ڕۆبۆتیک و پێشکەوتەکانی لە بواری پاراستنی کم‌هێرشانە و هەستیاردا.

News ID 52814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha