بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی لە کۆڕبەندی سەرتاسەریی جێگرانی پێوەندییە گشتییەکانی سپا و بەڕێوەبەرانی میدیایی لە مەشهەد وتی: دوژمن هەموو تواناییەکانی لە مەیدان هەڵڕشتووە و بەرەی ئیسلام ئەوڕۆکە لە نزیکترین مەودا لەگەڵ دوژمن وەستاوە.
سەردار سەلامی جەختی لەوەش کرد: دوژمن لە هەموو بوارێک و بە هەموو دەفرایەتی و توانستیەوە هاتۆتە مەیدان، لە کاتێکدا کە ئێمە تەنیا بەشێک لە تواناییەکانمان بۆ دوژمن بەکارهێناوە.
ناوبراو لە کاردانەوە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتیشی: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەلماندی کە بەرخۆدانی غەزە تەنانەت دەتوانێ دەوڵەتێکی شەرئەنگێزی وەک ئەمریکاش بگۆڕێ و خەڵکی ئەمریکا دەنگیان نەدا بەو کەسانە ماشین کۆمەڵکوژیی زایۆنییەکان بوون.
Your Comment