بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، میدیا زایۆنییەکان ئامارێکی نوێیان لە ژمارەی سەربازانی برینداری ئەو ڕژیمە دوای هێرشی مووشەکی حزبوڵڵا بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢١ سەربازی زایۆنی بریندار بوونە کە ١٣ سەربازیان لە بەرەی لوبنان و شەڕ لەگەڵ هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان بریندار بوونەو و ٨ سەربازی ترینا لە بەرەی غەزە و لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی نکۆڵی دەکا لە کوژرانی ژمارێک سەربازی ئەو ڕژیمە لە پێکدادانەکانی غەزە یان خۆکوژی بە هۆی گوشاری دەروونی لە ڕۆژانی ڕابردوودا.
Your Comment