به راپۆرتی ئاژانسی مێهر، لئۆناردۆ بۆنۆچی یاریزانی تۆپی پێ ئیتالیا له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه له‌حاڵێکدا که میوانداری یۆرۆ ۲۰۱۶ له ساڵی داهاتوو خراوه‌ته ئه‌ستۆی فه‌ڕه‌نسا، هێرشه‌کانی دوێنێ شه‌و ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی له چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌م کێبه‌رکێیه.
له حاڵێکدا که شه‌وی شه‌مه فه‌ڕه‌نسا له ستادیۆمی فڕانس، بۆ دیدارێکی دۆستانه میوانداری ئه‌ڵمانیا بوو دوو هێرشی تیرۆریستی له ته‌نیشت ئه‌م ستادیۆمه رووی دا.
فدراسیۆنی تۆپی پێ فه‌ڕه‌نساش جه‌ختی کرد ئه‌م ته‌قینه‌وانه ۳ کوژرای لێکه‌وتووه‌وه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌دان که‌س له بینه‌رانی ئاماده‌بوو له یاریگاکه مانه‌وه تاکوو به پشتیوانی پۆلیس و ماوه‌یه‌ک دوای کۆتایی هاتنی یاریه‌که بتوانن ستادیۆمه‌که چۆڵ بکه‌ن.
بۆنۆچی دوای دۆڕانی ۳ به‌رانبه‌ر به یه‌کی یانه‌ی تۆپی پێ ئیتالیا له یاری له‌گه‌ڵ به‌لژیکا ئه‌م قسانه‌ی کرد و وتی: ئه‌مه هه‌واڵێکی ناخۆشه و له ده‌ره‌نجامدا ئه‌وه خه‌ڵکی بێ تاوانن که ده‌بێت تاوانی هه‌موو شتێ بده‌نه‌وه.
بۆنۆچی زیادی کرد: ده‌بێت له هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه بیر بکه‌ینه‌وه و له بیری داهاتوودا بین و بزانین بۆ کوێ ده‌ڕۆین. له هه‌مان کاتدا ده‌بێت له‌و مه‌ترسیانه‌ی که ره‌نگه بۆ کێبه‌رکێکانی یۆرۆ ۲۰۱۶ روو بدات، بیر بکه‌ینه‌وه.
ئانتۆنی کۆنته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئیتالیاش به ده‌ربڕینی وه‌ها بۆچوونێکی هاوشێوه‌ی یاریزانی یانه‌که‌ی خۆی وتی: له دڵه‌وه ده‌ڵێم که ناکرێت ئه‌م بابه‌تانه له به‌رچاو نه‌گیردرێت و ده‌بێت بیر له ئاسایشی کێبه‌رکێکانی یۆرۆ ۲۰۱۶ بکه‌ینه‌وه.
Your Comment