بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە لێکدانەوەی هەڵەی ئیسرائیل لە گۆرەپانی شەڕ و هێرشی نایاسایی ئەم دواییە بۆ سەر چەند پارێزگای ئێران، شەهادەتی شەهیدانی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کرد.
دەقی پەیامەکە لە خوارەوە دێت:
بسم الله الرحمن الرحیم
برای بەڕێز ئەمیر سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی
فەرماندەی بەڕێزی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران
مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَی نَحْبَهُ وَ مِنْهُمْ مَنْ یَنْتَظِرُ وَ مَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا
سڵاو و ڕێز؛
شەهادەت ئپڕ لە شانازی 4 هێزی بڕیارگەی بەرگری ئاسمانی خاتەمولئەنبیا لە هێرشی ئەم دواییەی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر چەند پارێزگا لە ئێوە و هەموو فەرماندە و فەرمانبەرە دلێرەکانی ئەو بڕیارگە و بنەماڵەی گەورەی شەهیدان سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەم.
هەوڵی ناڕەوا و نایاسایی ئیسرائیل کە بە ئامادەیی سیستەمی بەرگری ئاسمانی شكستی هێنا، نیشان لە هەڵەی لێکدانەوەیی و هەروەها دۆش داماوی ئەو ڕژێمە لە گۆرەپانی شەڕ لەگەڵ بەرخۆدانی ئیسلامی لە غەززە و لوبنان کە بە دڵنیاییەوە لێکەوتەی تاڵ و چاوەڕوان نەکراوی بۆ داگیەرکەران بەدوای دەبێت.
سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی بەرزی ئەو شەهیدانە کە لە ڕێگای شکستی ئیسرائیل ئاسمانی بوونەوە و لە خودای گەورە داوای بەرزترین پلەکانیان بۆ دەکەم؛ ئارەزووی سەرکەوتنی هێزەکانی ئەرتەش و دیکەی هێزە چەکدارەکان دەکەم کە بە هەوڵی خۆیان لە ژێر سێبەری ئاڵای ئیسلام و ویلایەت و بە ڕێنێونییەکانی ڕێبەری باڵا، ئایەتوڵڵا خامنەیی، هەڕەشەکانی دوژمن پووچەڵ دەکەنەوە و دوژمن ڕاو دەنێن.
سەرلەشکەر پاسدار حسێن سەلامی
فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی ئێران
Your Comment