AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢ ٠٨:٤٠

تورکیا 20 ملیۆن لیر خەڵاتی دەدات بۆ ئاشکرا کردنی ئەندامانی پەکەکە

تورکیا 20 ملیۆن لیر خەڵاتی دەدات بۆ ئاشکرا کردنی ئەندامانی پەکەکە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاستی پێدانی پارە بە کەسانێک کە زانیارییەک لە سەر ئەندامانی پەکەکە کە لە لیستی سوورن، بدەن، بۆ 20 ملیۆن لیر بەرز کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەوڵی ئەم دواییەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، پاداشگەلێک کە بۆ ٠یارمەتی بە دۆزینەوەی تاوانە تیرۆریستیەکان و دەستگری تاوانباران دایری کردبوو، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە. بە گوێرەی بەڕۆژترین بەرنامەی ئەو وەزارەتیخانەیە سەبارەت بە پێدانی پارە بۆ یامەتی بە دۆزینەوەی تاوانە تیرۆریستییەکان، خەڵاتێک کە بۆ راپۆرت دان لەسەر کەسانێک کە لە لیستی سوورن تەرخان کردبوو لە 10 ملیۆن لیرەوە بۆ 20 ملیۆن لیر بەرز بووەتەوە.

جگە لە ئەوە خەڵاتی کەسانێک کە ئەندامانی لیستی پرتەقاڵی پەکەڕاپۆرت بدەن بۆ 8 ملیۆن لیر بەرز کردووەتەوە. و ئەوانەش کە لە لیستی خۆڵەمێشیدان ڕاپۆرت دان لەسەریان خەڵاتی 2 ملیۆن لیری تەرخان کراوە.

News ID 52363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha