AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٧ ٠٩:٢٨

بەرپرسێکی ئێرانی:

پێش بە ئیسرائیل نەگیردرێت، هێرش دەکاتە سەر عەرەبستان و عێراق

پێش بە ئیسرائیل نەگیردرێت، هێرش دەکاتە سەر عەرەبستان و عێراق

موحسێن ڕەزایی بە ئاماژە بە ئەو بابەتە کە ئەگەر پێش بە ئیسرائیل نەگیردرێت، تەنانەت هێرش دەکاتە سەر عەرەبستان و عێراقیش، وتی: ئیسرائیل گەورە سیخوڕی جیهانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر پاسدارا موحسێن ڕەزایی بە وتنی ئەوەی کە دوژمن بەدوای ئاژاوەگێڕی لە ئێرانە، ئاماژەی دایە سەر خوێندنی نوێژی هەینی شکۆمەندی نەسری تاران و وتی: ئەو نوێژە بە هزری ئایەتوڵڵا خامنەیی و لە ئەوپەڕی دلێریدا خوێندرا و بە ئەو نوێژەوە ئاژاوەی دوژمنانی ئێران پووچەڵ بووەوە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەو بابەتە کە ئەگەر پێش بە ئیسرائیل نەگیردرێت، ئەوان تەنانەت هێرش دەکەنە سەر عەرەبستان و عێراقیش، وتی: ئیسرائیل گەورە سیخوڕی جیهانە و بە پاڵپشتی ئەمریکا و سیخوڕەکانی توانیویە زیاتر لە 45 هەزار ژن و منداڵ و کەسی بێ تاوان بکوژێت.

News ID 52292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha