بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس ساڵحی لە پەیامەکەی بۆ هەڤدەهەمین خولی مێهرەجانی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان رایگەیاند: شانۆی سەرشەقام لە سای نزیکی و سادەییەوە زیاتر دەبێتە مایەی پێوەندی و جووڵەی گەرمی ئەکتەرانی لە سەرشەقامەکانی شاری و دەرفەتی ئامادەبوونی جەماوەری، بێگومان زۆرترین دەلاقەش دەکاتەوە بەڕووی ئاخاوتن لە ژیان و دەربڕینی پێداویستییەکان.
ڕاشیگەیاند: دیارە لە توێژەکانی تری ئەم هەوڵ و کۆششە دەتوانین شایەدی تۆکمەی بژێرەیەکی گرنگی وەک یەکڕیزی نیشتمانی لە سای ئامادەبوونی هونەرمەندانێک لە سەرتاسەری خاکی ئێرانی ئیسلامی و فرەچەشنی گەل و زمان لە کوردستانی جوان و دانیشتووانە سەربەرزە سنوورەکانی بین.
ساڵحی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە: لەم مێهرەجانەدا هێماگەلێکی ڕوون لە گەشەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بە هەوڵی گرووپە هونەرییەکان لە وڵاتانی جۆاروجۆری جیهان مسۆگەر بووە.
Your Comment