AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٥ ١٢:٠٥

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا:

سنووری نێودەوڵەتی "گۆزەڕەش"ی سەڵماس لە نێوان ئێران و تورکیا دەکرێتەوە

سنووری نێودەوڵەتی "گۆزەڕەش"ی سەڵماس لە نێوان ئێران و تورکیا دەکرێتەوە

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: کردنەوەی سنووری نێودەوڵەتی گۆزەڕەشی سەڵماس لە نێوان ئێران و تورکیا لەلایەن دوو وڵاتەکەوە پەسەند کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمدیان لە پەراوێزی حەوتەمین کۆبوونەوەی هاوکاری هاوبەشی ئێران و تورکیا ڕایگەیاند: ژێرخانەکانی پێوەندیدار بە سنوور و دەروازە سنوورییەکانی دوو وڵاتەکە لە کۆبوونەوەی لێزانی خرایە بەر باس و بە پێی دروست بوونی هەلی کردنەوەی سنووری گۆزەڕەشی سەڵماس، چێ کردنی لە لایەن دوو دەوڵەتەکەوە پەسەند کراوە.

ناوبراو درێژەی دا: قۆناغەکانی جێبەجێ کردن و کردنەوەی سنووری نێودەوڵەتی گۆزەڕەش خراوەتە دەستووری کارەوە و قۆناغە جێبەجێ کردنەکانی وەکوو چوارەمین دەروازەی موسافری و بازرگانی ئێران و تورکیا دەبێت و ڕۆڵی گرینگی لە بەرز کردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و موسافری دوو وڵاتەکە دەبێت.

News ID 52105

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha