AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٤ ١٩:١٢

باڵوێزی ئێران لە لوبنان؛

ڕژیمی زایۆنی بە هاوکاریی ئەورووپییەکان پەیجێری تەقاندەوە

ڕژیمی زایۆنی بە هاوکاریی ئەورووپییەکان پەیجێری تەقاندەوە

موجتەبا ئەمانی بە ئاماژە بەوەی کە تەنیا دەستی لە ڕووداوی تەقینەوەی پەجێرەکاندا ئازاری پێگەییوە، جەختی کرد: لەو ڕووداوەدا هەندێ وڵاتی ئەورووپی کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن، یارمەتیی زایۆنییەکانیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، موجتەبا ئەمانی باڵوێزی ئێران لە لوبنان، سەبارەت بە تەقینەوەی جیهازتی پێوەندی (پەیجێرەکان) لە لوبنان و شەهیدبوون وبرینداربوونی هەزاران کەسی سڤیل لەو ڕووداوەدا، ڕایگەیاند: زایۆنییەکان بە هاوکاریی هەندێ وڵاتی ئەورووپی کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن، پەیجێرەکانیان تەقاندۆتەوە.

ئەمانی لە درێژەدا لەبارەی تەندروستی خۆی لەو تەقینەوانەدا ڕاشیگەیاند کە لە شوێنی چاوەکانی کێشەیەکی ئەوتۆی نییە و تەنیا لە دەستیدا ئازاری پێگەییوە و لە قۆناغی چارەسەریدایە.

News ID 52097

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha