AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٣ ٠٠:٣٥

تایبەتی مێهر؛

کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟

کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوی ئەو بنکە سەربازی و ناوەندە گرینگانەی ڕژێمی زایۆنی کە لە کاتی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران کرابوونە ئامانج، بڵاو کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هەواڵدەریی مێهر ناوی بنکە بە ئامانجگیراوەکانی ئیسڕائیل له هێرشەکەس سپای پاسداران لە ڕێگەی سەرچاوەکانی خۆیەوە دەستکەوتووە کە بۆ یەکەم جار بڵاویان دەکاتەوە.

کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟

بنکەی ئاسمانیی نِواتیم (به ئینگلیزی: Nevatim Airbas - به عێبری: בסיס נבטים - ناوی فەرمی: בח"א 28 - بنکەی هێزی ئاسمانیی 28).ئەم بنکەیە یەکێکە لە گەورەترین بنکەکان لە ئیسرائیل. لەم بنکەیەدا فڕۆکەی شەڕکەری ڕاداربەزێن ، فڕۆکەی گواستنەوە، فڕۆکەی هەڵگری سووتەمەنی و ئامێری ئەلیکترۆنی دۆزینەوە و چاودێری جێگیرکراون. "بالی زیۆن"یش لێرە هەڵکەوتووە.

خانووەکانی نیشتەجێبوونی ئەم بنکەیە بە فەرمی بە شارۆچکەیەکی ئادی (מחנה עדי) دادەنرێت .

کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟

بنکەی ئاسمانی هاتزیریم (بە ئینگلیزی: Hatzerim Airbase - بە زمانی عێبری: ביסם חצרים - ناوی فەرمی: בחא 6 - بنکەی هێزی ئاسمانی 6) یەکێکە لە گرنگترین و گەورەترین بنکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، کە دەکەوێتە بیابانی نەگێب لە ناوچەی باشووری ئیسرائیل و دەکەوێتە نزیک شاری بێرشێبا.

ئەم بنکەیە گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە بەهۆی ڕۆڵی گرنگی لە مەشقی فڕۆکەوانەکان و جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.

کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟

بنکەی گلیلۆت: بە ئینگلیزیGlilot، دەوترێت بنکەی گلیلۆت بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان و کۆکردنەوەی هەواڵگری سیگناڵ و شکاندنی کۆدەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی دژە هەواڵگری و شەڕی ئەلیکترۆنی و هەواڵگری و چاودێری سەربازی.

بنکەی گلیلۆت بارەگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل (ئامان) و بارەگای مووساد و یەکەی ئەلیکترۆنی و ناوەندی یەکەی ٨٢٠٠ لە نزیک تەلئەبیب لەخۆدەگرێت.

بنکەی گلیلۆت دەکەوێتە گەڕەکی باکوری تەلئەبیب و ١١٠ کیلۆمەتر لە سنووری لوبنانەوە دوورە.

ڕۆژی 26ی ئاگۆستی 2024، لە پۆستێکدا لەسەر هێرشی حزبوڵا بۆ سەر بنکەی گلیلۆت، بەشە جیاوازەکانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پیشاندرا: "ئەمڕۆ یەکەی هەواڵگری سەربازی 8200ی بنکەی گلیلۆت لەلایەن حزبوڵاوە بۆردومان کرا، ئەمریکاش نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕی".

قوتابخانەی فڕینی 12

• جگە لەوەش مۆزەخانەی هێزی ئاسمانی لەم بنکەیەدا جێگیر کراوە.

خانووەکانی نیشتەجێبوونی ئەم بنکە بە فەرمی بە شارۆچکەیەک دادەنرێت کە پێی دەوترێت کەمپی یافا.

کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟

بنکەی ئاسمانی تێل نۆف (بە ئینگلیزی: بنکەی ئاسمانی تێل نۆف - بە زمانی عێبری: בסים תל נופ - ناوی پێشوو: שדה אקיר - ناوی فەرمی: בח"א 8 - ئەم بنکەیە کۆنترین و سەرەکیترین بنکەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلە و لە 5 کیلۆمەتری باشووری ڕەخڤوت , هەڵکەوتووە.

خانووەکانی نیشتەجێبوونی بنکەی تێل نۆف بە ناوی کەمپی تێل نۆف ناسراون، کە یەکێکە لە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی ئەنجومەنی ناوچەی برێنەر (מועצה אזוריט ברנר).

کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟

یەکەی 555 (یەکەی شەڕی ئەلیکترۆنی ئاسمانی) - יחידה 555 - ناسراوە بە یەکەی قاڵاوی ئاسمان (יחידת עורבי השחקים) یەکەیەکی جەنگی ئەلیکترۆنی ئاسمانییە لە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل. ئەم یەکەیە لە ساڵی 1969 لە بنکەی ئاسمانی لۆد دامەزراوە و لە ئێستادا بارەگاکەی لە بنکەی ئاسمانی تێل نۆف دایە.

ئەم یەکەیە بە یەکێک لە نهێنیترین یەکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دادەنرێت.

News ID 52068

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha