AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٠ ١٣:٣٠

ئەلمیادین ڕایگەیاند:

حزبوڵڵای لوبنان ناوەندی مووساد و بنکەی سیخوڕی ئیسرائیلی مووشەک باران کرد

حزبوڵڵای لوبنان ناوەندی مووساد و بنکەی سیخوڕی ئیسرائیلی مووشەک باران کرد

حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی داوەتە سەر کردنە ئامانجی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیل و ناوەندی مووساد لە دەڤەری تێلاڤیڤ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، حزبوڵڵای لوبنان چەند کاتژمێر پێش ئێستا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بە هاواری لەبەیک یا نەسروڵڵا، هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بنکەی گلیولوت کە بنکەی یەکەی 8200 و ناوەندی مووساد لە دەڤەری تێلاڤیڤ.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: مووشەکبارانی تێلاڤیڤ لە درێژەی زنجیرەی ئۆپراسیۆنی خەیبەر و لە کاردانەوە بە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لەلایەن دوژمنی ئیسرائیللەوە ئەنجام دراوە.

حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا لە مووشەکی فادی 4 کەڵک وەرگیردراوە.

News ID 51997

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha