بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلجەزیرە، حیزبوڵڵای لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و هێرشی بەرفراوان بۆ سەر دوژمنی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵای لوبنان دا هاتووە: لە کاتی هێرشی تۆپخانە بۆ سەر بنکەکانر دوژمنی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی شەبەع، ناوەندی سەربازیی ڕادار و مایان باروخ کرایە ئامانج.
هەروەها ناوەندی سەربازیی بەغدادی بە هێرشێکی ڕاستەوخۆ بە مووشەک کرایە ئامانج.
لەم بەیاننامەیە هاتووە: شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لە جەلعەلام بە هێرشی مووشەک کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی یەکلاکەرەوە بە دوژمنی زایۆنی کەوت.
تێکشکاندنی تانکێکی مێرکاڤا لە بنکەی مەرەج بە مووشەکێکی ڕێنمایی کراو یەکێک بوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی تری شەڕڤانانی حزبوڵا لە ڕۆژی یەکشەممەدا.
ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدحوت ئاهارۆنۆت هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێرشەکانی حزبوڵا و میحوەری خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دانیشتووی زایۆنیستی ناچار کردووە بەرەو پەناگە هەڵبێن.
Your Comment