AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣٠ ١٨:٢٣

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

خرۆشی خەڵکی سنە لە جێژنی میوانی ئۆممەتی ئەحمەد/یەکگرتوویی لە سنە بەرچاوە

خرۆشی خەڵکی سنە لە جێژنی میوانی ئۆممەتی ئەحمەد/یەکگرتوویی لە سنە بەرچاوە

جێژنی گەورەی میوانی ئۆممەتی ئەحمەد بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی شیعە و سوننە بۆ دووهەم ساڵی بەردەوام لە شەقامی فێردۆسی دەستی پێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، میوانی ئۆممەتی ئەحمەد بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر لە شاری مزگەوت و منارەکان خەریکە بەڕێوە دەچێت. جێژێک کە سەرانسەر یەکگرتوویی و پێکەوە ژیانە و هاودڵی شیعە و سوننە نیشان دەدات.

بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە ئایینیە نزیک بە 130 ژووری جۆراوجۆر کراوەتەوە کە بە خۆڕایی خزمەتگوزاری خەڵک دەکەن و بە شەربەت و شیرینی میوانداری لە خەڵک دەکەن.

بۆنی عەتری خۆشی محەمەد لە سنە پێچراوە
هەموو ساڵێک لە کاتی لەدایک بوونی پێغەمبەر لە شاری سنە جێژن و شایی بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵیش ئامادەکاری باش کراوە بۆ گەورەترین جێژنی محەمەدی.
ئەمڕۆش جیلوەیەکی دیکە لە یەکگرتوویی شیعە و سوننە لە میوانی خەڵکی کوردستان لە هەموو کووچە و کۆڵانەکانی شاری سنە بەرچاوە.

لە ئەو ڕێورەسمەدا جگە لە دەفرایەتی بەکارهێنراو لە گرووپە فەرهەنگی و هونەرییەکانی پارێزگا کەسانێک وەکوو عەلی مەشهەدی، محەمەد ئیسفەهانی، مریەم وەتەن پوور، حامد سوڵتانی ، پەیام عەزیزی لە ئەو جێژنە بەشداریان کردووە.

کردنەوەی 5 ژووری خەڵکی دێولان بە ناوی شەهیدانی خزمەت لە شەقامی فێردۆسی
ئەو جێژنە ئەمڕۆ هەینی 30 ی خەرمانان لە کاتژمێر 16 ەوە لە شەقامی فێردۆسی شاری سنە بە ئامادەبوونی خێوەتی خەڵکی و هونەرمەندان و گۆرانیبێژان و دەف ژەنەکان لە شاری سنە دەستی پێکردووە.
هەروەها بەرنامەی شاد و جۆراوجۆر بۆ منداڵان، دەف ژەنی و مەولوودی خوێنی، شانۆ، مۆسیقاژەنی لە پەراوێزی ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەچێت.

دابەش کردنی 2 هەزار بەشە خۆراکی گەرم لە ڕۆژی جێژنی ئۆمەتی ئەحەمد لەلایەن ئەوقافی کوردستانەوە

سەرۆکی ئەوقافی سنە، کامیاران و دێولان لە دابەش کردنی 2 هەزار بەشە خۆراکی گەرم و 300 پاکێجی تایبەتی منداڵان لەلایەن ئیدارەی ئەوقافی کوردستانەوە لە ڕۆژی جێژنی ئۆمەتی ئەحمەد هەواڵی دا.

پێداویستی بەڕێوەچوونی جێژنەکانی لەدایک بوونی پێغەمبەر لە کوردستان
مامۆستا لوقمان نەزیری ئەندامی شۆرای ئێفتای کوردستان لەسەر پێداویستی بەڕێوەبردنی جێژنەکانی لەدایک بوونی پێغەمبەر لە کوردستان جەختی کرد و وتی: خەڵکی کوردستان بۆ لەدایک بوونی پێغەمبەر جێژنی جۆراوجۆریان لەبەرچاو گرتووە.


کردنەوەی ژووری جیاواز لە شەقامی فێردۆسی سنە

هەڵکردنی خێوەتی جۆراوجۆی میوانداری، کتێب، وێنەکێشی لەسەر دەموچاو، پیشەی دەستی، تەندروستی، ڕاوێژکاری، قورئابی، باڵاپۆش و ... لە ئەو جێژنە کراوەتەوە.

News ID 51787

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha