AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ١٤:٠٥

دەنگی دەف لە کوردستان/یادی شەمسی قورەیشی لە سنە کرایەوە

دەنگی دەف لە کوردستان/یادی شەمسی قورەیشی لە سنە کرایەوە

هاوکات لەگەڵ لەدایک بوونی پێغەمبەر و دەسپێکی هەفتەی یەکگرتوویی ، شار و گوندەکانی کوردستان رەنگ و بۆنێکی جیاوازیان گرتووە و لە هەر گەڕەک و کۆڵانێکەوە کە تێدەپەڕیت دەنگی یارەسوڵەڵڵا دەبیسیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی کوردستان چەند ڕۆژ پێش لە دەسپێکی مانگی مەلوود بە چراغانی کردنی شەقامەکان دەچنە پێشوازی ئەو مانگە پیرۆزە و لەدایک بوونی پێغەمبەری چاکییەکانەوە و بە بەڕێوەبردنی مەولوونامە و لێدانی دەف دەسخۆشی لە خودا دەکەن بۆ پێغە،بەری ڕووناکیان.

یەکێک لە ئەو بەرنامەگەلەی کە ساڵەهایە لە ڕیزی بەرنامەکانی هەفتەی یەکگرتوویی جێ کراوەتەوە و لەلایەن حەوزەی هونەری کوردستان و هاوکاری دامودەزگااکنی دیکەوە هەموو ساڵیک لە ئەو هەفتەیەدا بەڕێوە دەچێت، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە عارف و کەسایەتی بەناوبانگی کورد سەید بەهائەدین شەمسی قورەیشی وەکوو گەورەترین ڕێورەسمی مەولوودی خوێنی وڵاتە.

ئەو ڕیوڕەسمە لە ساڵی 1383 ەوە لە هەفتەی یەکگرتوویی و لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت و بیستەمین خولی شەوی دووشەممە هاوکات لەگەڵ 12 ی ربیع الاول و دەسپێکی هەفتەی یەکگرتوویی بە بەشداری کۆمەڵێک لە عاشقانی ڕەسولەڵڵا لە مزگەوتی گشتی سنە بەڕێوە چوو.

News ID 51730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha