AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٥ ٢١:٢١

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق؛

پێشڕەویی ١٨٥ کیلۆمەتریی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان

پێشڕەویی ١٨٥ کیلۆمەتریی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان

وەعد قدو لە پێشڕەوی و سەقامگیربوونی هێزەکانی تورکیا لە ڕووبەرێکی ١٨٥ کیلۆمەتریی خاکی عێراق هەواڵی دا و خوازیاری هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای دەوڵەتی بەغدا هەمبەر بەو داگیرکارییە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، وەعد قدو نوێنەری شەبەکی پارێزگای نەینەوا و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "بغداد الیوم" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، جەختی کرد: عێراق بەرەوڕووی داگیرکاریی ئاشکرای تورکیایە و ئەمە بەپێچەوانەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی تورکیا لە ئێستادا تەنیا ٢٨ کیلۆمەتر لە پارێزگا نینەوا دوورن، ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا هێزەکانی تورکیا لە ٨٠ شوێنی عێراق بنکەگەلی گەورەی سەربازییان کردۆتەوە کە بە ئاوڕدانەوە لە بوونی ١٤ فرۆکەخانە و چەکی قورس لەو بنکانەدا، دەتوانن هەموو شارەکانی عێراق بکەنە ئامانج.

News ID 51550

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha