AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٣ ١٠:٢٢

توێژینەوەیەک شرۆڤەی دەکات؛

کامالا هەریس ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵوێستی هەمبەر کوردی سووریا چۆن دەبێت

کامالا هەریس ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵوێستی هەمبەر کوردی سووریا چۆن دەبێت

کاملا هەریس، بەربژێری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 2024 ی ئەمریکا بەردانی پشتی کوردی سووریای خەیانەت وەسف کردووە، بەڵام نایەوێت پێوەندی لەگەڵ کوردەکان خەسار لە پێوەندی واشنتۆن و ئەنقەرە بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی کوردی لە واشنتۆن، لە یادداشتێکدا لەسەر هەڵوێستی هەریس هەمبەر کوردەکان، لە ئەگەری سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکان باسی کردووە.

لە ئەو یادداشتەدا هاتووە کە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی لە کوردستانی سووریا بە خەیانەت کردن تۆمەتبار کراوە.

فیلیپ گۆردۆن سیاسەتوانی پێشەنگ کە ئێستا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی هەریسە لە ساڵی 2015 شێوەی هەڵسوکەوتی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریای خستە بەر ڕەخنەی توندەوە و وتوویە کە هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا خەسار لە پێوەندی لەگەڵ تورکیا وەکوو هاوپەیمانی واشنتۆن لە ناتۆ دەدات.

بەڵام گۆردۆن لەم ساڵانەی دواییدا هەڵوێستی توندی خۆی هەمبەر کوردەکان هێور کردووەتەوە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەو ناوچە خەسارمەند وەسف کردووە و پێی وایە ئەوە خەیانەتی ئەمریکا بە کوردەکان بووە.

ناوبراو لە دەقێکدا پێشنیاری کردووە کە ئەمریکا هەوڵ بدات بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان کورد و تورکیا کە هەم کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا ئاسانتر دەکاتەوە، ڕێگری دەکات لە هێرشی تورکیا و ئەمریکاش بە خەیانەت تاوانبار ناکرێت.

هەروەها کاملا هەریس بۆ خۆشی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرنامەی ڕادیۆیی کارن هانتر شۆی ئەمریکا، ترامپی بە خەیانەت بە کوردەکان تاوانبار کرد. ئەو پێی وایە کە کوردەکان هەزاران هێزی خۆیان لە شەڕ لە دژی داعش و لە پاڵ ئەمریکا لەدەست داوە بەڵام ترامپ بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا خەیانەتی بە ئەوان کرد و ئێستا بڕوا بە ئەمریکا لای هاوپەیمانەکانی نەماوە و ئەمریکا ئەبێ ئەو بڕوایە بەدەست بهێنێتەوە.

هەریس لە لێدوانێکی تردا هەڵسوکەوتی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا، لە سەردەمی ترامپی شەرمهێنەر وەسف کردووە

News ID 51511

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha