AP ١٤٠٣ خەرمانان ٦ ٢٠:٠٦

لە ڕیوڕەسمی ناساندنی وەزیری دەرەوە؛

پزیشکیان: بەدوای ئاشتەوایی لەگەڵ جیهانین

پزیشکیان: بەدوای ئاشتەوایی لەگەڵ جیهانین

سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕیوڕەسمی ماڵئاوایی و ناساندنی وەزیری دەرەوە جەختی لەوە کرد: پەیجۆری ئاشتەوایی لەگەڵ دنیاین، بەڵام لە بەرامبەر هەر ستەمێکدا دەوەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزیشکیان بە ئاماژە بە گرفتی ناوخۆیی و زەروورەتی یەکگرتوویی و یەکپارەچەیی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەریی کێشەکان، ڕایگەیاند: بە بەرزکردنەوەی یەکگرتوویی ناوخۆیی، هێزی ئێمە لە بەرامبەر گەمارۆ و هەڕەشەکانیشدا بەرز دەبێتەوە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە وانەوەرگرتن لە ئەزموونی شکستەکان و دابەزاندنی ئەزموونی نوێ، وتی: ئەم ئەرکە لە ئەستۆی باڵوێزخانەکانە و پێویستە باڵوێزخانەکان لەگەڵ نوێنەران و بازرگاناندا هاوئاهەنگ بن.

ڕاشیگەیاند: بەپێی سەرفەرازی و حیکمەت و بەرژەوەندیی مەبەستی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە دوورنوێن و سیاسەتە گشتییەکاندا، دەبێ بتوانین پردی پێوەندی هەڵبەستین و لەو ئەگەرە ناکەوینە ژێر زەختی گەمارۆکان.

News ID 51415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha