AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٧ ٠٨:٢١

کارگێڕێ کۆمپانیای چەنێل وزە هەواڵی دا؛

بنبەستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە

بنبەستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە

کارگێڕی کۆمپانیای چەنێل وزە دەڵێت دانوستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئێستا ێ ئەنجام بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی تەلار بورسی لەندەن، پۆل ویر کارگێڕی کۆمپانیای نەوتی چەنێل وزە ڕایگەیاند دانوستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێن لە ڕێگای تورکیاوە درێژەی هەیە بەڵام لایەنەکان هەر نەیانتوانیوە لەسەر کێشەکان ڕێکبکەون.

ناوبراو هەروەها لە کەم بوونەوەی بەرچاوی وەبەرهێنانی نەوتی خاو لە هەرێم و دوابەدوای ئەوە کەم بوونەوەی داهاتی کۆمپانیای نەوتی چەنێل وزە لە ئەو ناوچە هەواڵی داوە.

ناوبراو هۆکاری ئەو بنبەستەی هۆکاری سیاسی وەسف کرد و وتی ئەو پرسە سەرەڕای گەشبینی نیسبەت بە درێژەی دانوستانەکان لە نیوان کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان، حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ چارەسەر نەبووە.

News ID 51183

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha