بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم گەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد و بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران، بە ئاماژە بە دیاری کردنی 14 ی گەلاوێژ وەکوو ڕۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی و کەرامەتی مرۆیی، لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامییەوە لە ساڵی 1387، ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی گەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە و هەشتەمین خولی پێشکەش کردنی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە ڕۆژی یەکشەممە و بە بەشداری سەرۆکی دەسەڵاتی داد، بەرپرسانی سەربازی و ئیداری و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی دانیشتووی تاران بەڕێوە دەچێت.
غەریب ئاابدی زیادی کرد: خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە کە پێشکەشی قوربانیانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و یان پاڵپشتانی مافی مرۆڤ دەکرێت.
ناوبراو سەبارەت بە ڕێوڕەسمەکەی ئەمساڵ وتی: ئێمە ئەمساڵ 42 بەربژێرمان لە 17 وڵاتەوە هەبوو کە بەشی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە کۆتاییدا 6 کەسی لە ڕیزی براوەکان و سێ کەسی لە ڕیزی ئەوانەی ڕێزیان لێ بگیردرێت هەڵبژارد.
غەریب ئابادی بابەت یخەڵاتەکەی ئەمساڵی بەرگری لە خەڵکی فەلەستین، بەرەی بەرخۆدا نو بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
Your Comment