بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆڕبەندی جیهانیی ئیمام خومەینی، وتی:
ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی یاوەریانن هەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لەوەی ئێمە خزمەتکاری ڕاستگۆ و ڕاستەقینەی گەل بین.
وتیشی: فشار دەخەنە سەرمان ، گەمارۆمان دەدەن، شەڕ دەست پێدەکەن، دووبەرەکی دروست دەکەن و هەزاران کێشەی دیکە دروست دەکەن بۆ ئەوەی نەتوانین کارەکانمان بکەین.
جەختیشی کرد کە یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرکەوتومان دەکات. ئەگەر پێکەوە بین و یەکڕیزیمان هەبێت، توانای چارەسەرکردنی کێشەکانمان هەیە.
سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئەگەر پێمان وایە موسڵمانان پێکەوەن، هەرگیز ناتوانرێت دەسەڵاتێک کە چوار پێنج ملیۆن کەسی هەبێت و کەرەستەی خۆی هەبێت، موسڵمانان لە دژی یەکتر ڕابنێت و ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بکات. هه موو هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی ناکۆکییه له نێوان موسڵمانان و تێکەڵکردنیان به پرسه بێبایەخەکانەوه تا بتوانن سەرچاوەکان تاڵان بکەن و به کارهێنانی توندوتیژی و زوڵم و هە کارێکیان بوێت به سەر موسڵماناندا بیهێنن.
پزشکیان ڕاشیگەیاند: ئیمام لە دژی ئەم بیرکردنەوە ستەمکارانە و شەڕانگێزانەی زلهێزە کاریگەرەکانی ناوچەکە وەستا و بە دڵ و گیان پشتیوانی لە ستەملێکراوان دەکرد.
هەروەها ئیمام بە دڵ و گیان بەرگری لە یەکێتی و یەکگرتوویی ناوخۆیی دەکرد و ئەوەی بووە هۆی سەرکەوتن، یەکگرتوویی خەڵک بوو.
Your Comment