AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٥ ١٥:٣٨

مێهر لێکی دایەوە؛

تیرۆریزمی چاک و خراپ؛ ڕەنگدانەوەی جەنایەتی سیدنی و کۆمەڵکوژی غەززە لە مێدیا ڕۆژاواییەکان

تیرۆریزمی چاک و خراپ؛ ڕەنگدانەوەی جەنایەتی سیدنی و کۆمەڵکوژی غەززە لە مێدیا ڕۆژاواییەکان

ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر ڕێوڕەسمی جوولەکەکان لە سیدنی تەنیا کاتێک واتای دەبێت کە بە شێوەی یەکسان و بە بێ جیاوازی دانان هەمبەر هەموو قوربانیانی توندوتیژی لە جیهان بێتە ئاراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی چەکدارانە بۆ سەر کۆبوونەوەی خەڵکی سڤیل لە کەناراوەکانی بوندای سیدنی کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس، بەتواوەتی ئیدانە دەکرێت. کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لە هەر کوێی جیهان، بەدوور لە دین و شوناسیان، پێشێل کرانی ئاشكرای بنەما مرۆیەکان و مافی نێودەوڵەتی دێت ەئەژمار و هیچ پاساوێکی نییە. بەم حاڵەوە، ئیدانە کردنی ئەو هێرشە نابێت ببێتە لەمپەری شێوەی وتنەوەی ئەوان لە مێدیا ڕۆژاواییەکان و بەراورد کردنی ئەو کاردانەوە لەگەڵ بێدەنگی یان هەڵسوکەوتی بژاردەیی هەموو مێدیاکان لەگەڵ توندوتیژی لە دژی خەڵکی سڤیل بەتایبەتی لە فەلەستین.

توندوتیژی ئیدانە کراوە، بێ هەڵکەوت و بێ بژاردە


یەکێک لە خاڵە بنەڕەتیەکان کە ئەبێ بە شێوەی ڕاشکاوانە لەسەر جەخت بکرێت، ئەوەیە کە توندوتیژی، بەتایبەتی کاتێک کە خەڵکی سڤیل بکاتە ئامانجی، لە هەر شێوە و لە هەر کوێ بێت ئیدانە کراوە. هیچ ئامانج، دروشم یان پاگەندەیەک ناتوانێت کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل ڕەوا نیشان بدات و ئەو بنەما، ئەبێ بنەمای هاوبەشی هەموو شرۆڤەکان بێت. سەبارەت بە ڕووداوەکەی سیدنیش وادیارە ئەو هێرشە نە ناڕەزایەتی و نە پەیامی سیاسی، بەڵکوو هەوڵێکی کوێر و ماڵوێرانکەر بوو کە گیانی خەڵکئی سڤیلی کردە ئامانج. جەخت لەسەر خاڵە، لەبەر ئەوە گرینگە کە رەخنەکان سەبارەت بە مێدیاکان و حکومەتەکانی ڕۆژاوا، بە هیچ لەونێک بە واتای گومان لە ئیدانە کردنی ئەو هێرشە نییە و نابێت ئاوەها لێی تێبگەن.

ئیدانە کردنی هێرش و ڕەخنە لەسەر گێڕانەوە؛ دوو ڕێگای هاوتەریب


ئیدانە کردنی بنەمای ڕووداوەکە، بە واتای قبوول کردنی تەواوی شێوەی گێڕانەوی میدیا ڕۆژاواییەکان لە ئەو بارەوە نییە و ئەو دوو بابەتە ئەبێ لە یەکتر جودا بکرێنەوە. میدیای لایەنە سەرەکیەکانی ڕۆژاوا، هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی دوای هێرشەکە بۆ سەر جوولەکەکان لە سیدنی، چوارچێوەیەکی هەواڵیان ڕێکخست کە لەسەر شۆکی نەتەوەیی، هەڕەشە لە سەر کۆمەڵگا و پێداویستی یەکگرتوویی جەختی هەبوو و کەشێکی لەسەر هەستی چڕی پێک هێنا.

ستانداردی دووفاقەیی لە نیشان دانی قوربانیان

یەکێک لە ئاشکراترین دووفاقەییەکان لە ڕووماڵی مێدیا ڕۆژاواییەکان، جیاوازی نێوان شێوەی باس کردن لەسەر قوربانیانی راستەقینەی سیدنی و قەربانیانی توندوتیژی لە فەلەستینە. لە ڕووداوەکەی سیدنی، مێدیاکان خێرا قوربانیەکانیان ناساند باسیان لە ژیانی ئە وکەسانە دەکرد و هەر ئەوە بووە هۆی شەپۆلێکی هاوخەمی گشتی. لە بەرانبەردا، لە غەززە هەزاران ژن و منداڵ کە بوونە قوربانی بوردمان، گەمارۆ و هێرشی سەربازی، زیاتر لە چوارچێوەی ئاماری وشک و بێ ڕۆح نیشان دەدران. ئەو جیاوازیە بە هەڵکەوت نییە و ڕیشەی لە ڕوانینێکی دووفاقەیی هەیە .


ڕۆڵی سیاسەت لە دیاری کردنی قوربانی شیاو

ئەو ستانداردە دووفاقەییە نیشانی دەدات کە لە گوفتمانی مێدیایی ڕۆژاوا، چەمکی قوربانی شیاویی هاوخەمی بە شێوەی چڕ سیاسی بووەتەوە. قوربانیانێک کە لە چوارچیوەی بەرژەوەندی سیاسی ڕۆژاوان، جێرا دەبینرێن و دەنگیان دەبیسترێت، بەڵام قوربانیانێک کە پێچەوانەی ئەو بابەتەن، لەبەرچاو ناگیردرێن و هاوخەمیان لەگەڵ ناکرێت.

ئەحمەد ئەحمەد؛ کاردانەوەی مرۆیی سەرتر لە سنوورە شوناسیەکان

لە میانەی ئەو کەشە ئاڵۆزە، هەوڵی ئەحمەد ئەحمەد هاووڵاتی موسڵمانی ئۆسترالیایی کە بوێرانە کردەوەی نیشان دا و چەکی لە دەستی یەکێک لە هیرشبەران ئەستاند، بە ڕاستی سەرەنجی پێدرا. ئەو هەڵسوکەوتە، نموومەیەک لە کاردانەوەی مرۆیی هەمبەر توندوتیژی بوو و نیشانی دا کە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی دەتوانێت لە قەیرانی ترین چرکەکان سەرهەڵبدات.

کەناراوی بوندای و فەلەستین؛ دوو کاردانەوە، پێوەرێکی ئەخلاقی

ئەگەر بڕیار بێت تیرۆریزم ئیدانە بکرێت، ئەو ئیدانە ئەبێ لەسەر بنەمای یەک پێوەر و گشت گیر بێت و نەک بە پێی بەرژەوەندی سیاسی بێت. هێرش بۆ سەر خەڵک لە کەناراوەکانی بوندای ئیدانە کراوە، هەر ئەو جۆرە کە بوردمانی ماڵەکان، نەخۆشخانەکان و کەمپی ئاوارەکان لە غەززە ئیدانە کراوە. جودا کردنەوەی ئەو دوو باسە، نە لە ڕوانگەی مرۆییەوە بەرگری دەکرێت و نە لە ڕوانگەی مافی نیودەوڵەتیەوە قبووڵ کراوە. ئەو دووفاقەییە، ڕێک هەمان خاڵە کە ڕەخنەی مێدیایی و سیاسی ئەبێ لەسەری دابنرێت و تووشی کێشەی بکات.





News ID 57901

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha