AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٧ ١٣:٠٣

درۆنی ئەبابیل کۆڵەکەی پتەوی هێزی ئاسمانیی ئێران

درۆنی ئەبابیل کۆڵەکەی پتەوی هێزی ئاسمانیی ئێران

درۆنی ئەبابیل بەتایبەتی ئەبابیلی ٣، نموونەیەک لە ڕوانگەی قۆناغ بە قۆناغی ئێران لە گەشەی تەکنۆلۆژیای درۆنیە کە ڕۆڵی گرینگی لە پێکهاتەی بەرگری و ئەمنیەتی وڵات هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: درۆنی ئەبابیل وەکوو یەکێک لە یەکەم سیستەمەکانی درۆنی خۆجێیی ئێران، هەر پێگەیەکی بەرچاوی لە پێکهاتەی هەواڵگری، ناسینەوە و تەنانەت ڕەسمی هێزە چەکدارەکانی وڵات هەیە. ئەو درۆنە کە ەل دەیەکانی ڕابردوو گەشەی کردووە، و لە جۆرە گەلی جیاواز گەشەی کردووە، بەتایبەتی لە جۆری ئەبابیلی ٣ گەییشتە لووتکە و لە ڕاسپاردە جیاوازەکانبەکار هێنراوە.

داڕشتنی ساکار بە ڕوانگەی ئۆپراسیۆنی
ئەبابیلی ٣ درۆنێک بە قەبارەی مامناوەند و داڕشتنی ئایرۆدینامیکی ساکارە کە داکۆکی لەسەر ئاسانکاری بەرهەمهێنان، هێشتنەوە و جێگیر کردنی خێرا کراوە.
درۆنی ئەبابیل کۆڵەکەی پتەوی هێزی ئاسمانیی ئێران
تایبەتمەندی گەشت و بەردەوامی ئۆپراسیۆن
ئەو درۆنە بە بەکارهێنانی ماتۆڕی پیستوونی، دەتوانێت بە خێرایی نزیک بە 150 بۆ 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گەشت بکات. مەودای بڕینی زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر گەشتڤدەکات و بۆ ٨ کاتژمێر دەتوانێت گەشتەکەی درێژ بکاتەوە. ئاوەها تایبەتمەندیگەلێک ئەبابیلی ٣ ی کردووەتە ئامرازێکی کارامە بۆ ڕاسپاردەکانی چاوەدێری سنووری، ناسینەوەی مەیدانی و کۆ کردنەوەی ئیتلاعات.
توانی ناسینەوە و کۆ کردنەوەی ئیتلاعات
ئەبابیلی 3 بە سیستەمی ئەلکترۆ ئۆپتیک و مادوونی سوور تەیار کراوە کە توانایی وێنەگرتن لە ڕۆژ و شەوی بەدەست هێناوە. گواستنەوەی هاوکاتی داتا و وێنەکان بۆ وێستگەی زەوینی ، ئەو درۆنەی خستووەتە ڕۆڵی پلەتفۆرمێکی کاریگەریISR (ناسینەوە، چاوەدێری و سیخوڕی) و ئەگەری بڕیاردانی خێرا لە ئاستی فەرماندەیی زیاد دەکاتەوە.
درۆنی ئەبابیل کۆڵەکەی پتەوی هێزی ئاسمانیی ئێران
توانای ڕەزمی سنووردار بەڵام ئامانجدار
ئەگەرچی ڕاسپاردەی سەرەکی ئەبابیل ناسینەوەییە، بەڵام لە ساڵانی داوایی خۆرگەلێک بە توانایی گواستنەوەی چەکی سووکیش ناسێندراوە. ئەگەری گواستنەوەی بۆمبی ڕێنوێنی کەری بچووک، ئەو درۆنەی کردووەتە سیستەمی هێرشبەری تاکتیکی بە وردبینی زۆرەوە.
درۆنی ئەبابیل کۆڵەکەی پتەوی هێزی ئاسمانیی ئێران
کۆی باسەکە
درۆنی ئەبابیل، بەتایبەتی لە جۆری ئەبابیلی 3 ، نوومنەیەک لە ڕوانگەی قۆناغی بە قۆناغی ئێران لە گەشەی تەکنۆلۆژیای درۆنیە؛ سیستەمێک کە ئەگەرچی لە ڕوانگەی تەکنۆلۆژیا لە ئاستی درۆنی قورس نییە، بەڵام بە هۆی کارامەیی، تێچووی خوار و نەرمی نواندنیەوە، هێشتا ڕۆڵی گرینگی لە پێکهاتەی بەرگری و ئەمنیەتی وڵات دەگێڕێت.
News ID 57938

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha