AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٧ ١٤:٢٣

پێشکەوتن لە دانوستانەکانی دیمەشق و کوردی سووریا؛ جۆلانی واژۆی کرد

پێشکەوتن لە دانوستانەکانی دیمەشق و کوردی سووریا؛ جۆلانی واژۆی کرد

بە گوێرەی پاگەندەی گۆڤاری دەوڵەتی کاتی سووریا، دیمەشق بۆ یەکەم جار بە شێوەی فەرمی و نووسراو بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدەی، قبوول کرد؛ هەوڵێک کە دەتوانێت کۆتایی بهێنێت بە بنبەستی درێژخایەنی پێکهاتەی ئەمنیەتی داهاتووی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵە بڵاو کراوەکان لەلایەن دەوڵەتی کاتی سووریاوە و بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، وەزیری بەرگری سووریا لە پەیامێکی فەرمیدا بە ڕێبەرایەتی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە دیمەشق بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ی مارس قبووڵ دەکات. ئەو ڕێککەوتنە پێش لە سەفەری ئەم دواییەی شەرع بۆ ئەمریکا پێک هاتبوو.

ئەمە یەکەم جارە کە بەرپرسانی دیمەشق ئەو ڕێککەوتنە بە شێوەی نووسراو پشت ڕاست دەکەوە؛ بابەتێک کە لە ڕوانگەی چاوەدێرانەوە، نیشانەیەک لە خاڵی وەرچەرخان لە پێوەندی پڕ لە ئاڵۆزی نێوان حکومەتی ناوەندی سووریا و هەسەدە دێتە ئەژمار.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وەکوو هێزی یەکپارچە دەپارێزرێن و لە چوارچێوەی سێ لەشکری جودا ڕێکدەخرێن: لەشکری یەکەم وەکوو هێزی پارێزەری سنووری، بەرپرسی دابینی ئاسایشی سنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ لەشکری دووهەم " یەکینەی ژنان" ە کە پێکهاتەی ڕەزمی ژنانی ئێستای هەسەدە دەپارێزێت؛ و لەشکری سێهەم یەکەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەبێت کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لە ئۆپراسیۆنەکان لە دژی گرووپە توندڕەوەکان هاوئاهەنگ دەبێت.

یەکێک لە گرینگترین بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە دەڵێت کە هیچ یەکە لە یەکینەکانی ئەرتەش یان هێزە ئەمنیەکانی سەر بە دیمەشق ئیزنی چوو بۆ کوردستانی سووریایان نابێت؛ بڕگەیەک کە لە کردەوەدا بەردەوام بوونی ئیدارەی خۆسەری هەسەدە لە ئەو ناوچە دەستەبەر دەکات.

لە خاڵێکی دیکەدا، دەوڵەتی سووریا لەگەڵ پێشکەش کردنی بەشێکی بەرچاو لە پۆستە باڵا سەربازی و ئەمنیەکان بە هەسەدە ڕێککەوتووە. بە پێی ئەو ڕێککەوتنە سێ پۆستی جێگرایەتی وەزیری بەگری، جێگری وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی دەسپێردرێتە هەسەدە. هەروەها لیستێک بریتی لە 70 فەەرماندەی باڵای هەسەدە کە بڕیارە لە ئەرتەشی نەتەوەیی ئاوێتە بن و لە داهاتوودا لە ئاستی فەرماندەیی ئەرتەشی سووریا ڕۆڵ بگێڕن.




News ID 57939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha