AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٧ ١٧:١٩

داعش بازگەی هاتوچۆ و پشکنینی لە سووریا داناوە

داعش بازگەی هاتوچۆ و پشکنینی لە سووریا داناوە

سەرچاوە سوورییەکان ئاشکرایان کرد کە تیرۆریستانی چەکداری داعشی لە چەندین شوێن، بە ئاڵای ئەو گرووپە و لە سەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی حەڵەب بۆ دیمەشق بازگەی هاتوچۆی و پشکنینی گەڕۆکیان داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، تیرۆریستانی چەکداری داعشی وێڕای هەڵدانی ئاڵای ئەو گرووپە، لە چەندین شوێن و لەوان لە هاوێڕی باشووری ئەدلەب و لە سەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی حەڵەب- دیمەشق، بەدانانی بازگەی هاتوچۆی و پشکنینی گەڕۆک، چالاکییەکانیان دەست پێکردۆتەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند کە یەکێک لەو بازگەیانە لە نزیکی گوندی دەیرولغەربی لە ناوچەی بەسیدا لە نزیکیی شاری شەیخوون دانراوە و چەکدارانی تیرۆریستی داعشی خەڵکی بۆ دۆزینەوەی سەربازان و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە ڕژیمی سووریا دەپشکنن.

هاوکات دانیشتوویەکی شاری سەراقەب ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبیلێک قوڕاوی بە چەندکەسی دەمامکدار و بە ئاڵای داعشەوە لە جاددەی گوندی تەلڕەمان خەریکی گەشت‌لێدان بووە.

News ID 57943

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha