AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١١ ٠٧:٢٣

بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵک و بەرپرسانی ئێران:

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران/ ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر کرد

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران/ ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر کرد

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی دانیشتووی تاران ئامادەی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی شەهید هەنیە لە زانستگای تارانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و بەرپرسانی ئێران هاتوونەتە ناو زانستگای تاران تاکوو بەشداری بکەن لە ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ و بەڕێکردنی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە.

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران/ ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر کرد

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران/ ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر کرد

کاتژمێر 8 و نیو ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژ لەسەر تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بەرخۆدانی فەلەستین حەماس کە لە تاران تیرۆر کرا، دەخوێنێت.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەوە محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی قسەی کرد.

بەڕێکرانی تەرمی شەهید

تەرمی شەهید هەنیە بە ئامادەبوونی خەڵکی تاران و بەرپرسانی ئێرانی لە زانستگای تارانەوە بەرەو شەقامی ئازادی بەڕێکرا.

ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لە سەر تەرمی شەهید هەنیە خوێند

ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە زانستگای تاران نوێژی لە سەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە خوێند.

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران/ ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر کرد

خەلیل حەیە: ئیسڕائیل گرێ شێرپەنجەیە لە دڵی ناوچەکە

خەلیل ئەلحەیە، ئەندامی باڵای حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید هەنیە لە زانکۆی تاران وتی: ئیسرائیل بە ئەو جەنایەتە نوێی بە هەموو جیهان سەلماندی کە ئەو ڕژێمە گرێیەکی شێرپەنجەییە کە ئەبێ لەناوبچێت.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ جەخت دەکەین کە خوێنی ئیسماعیل هەنیە هەر لە ڕێگای یەکگرتوویی ئیسلامی، بەرخۆدان و لە ڕێگای ئازاد کردنی فەلەستین و قودس کاریگەری دەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئەوە نیشانەیەکی ئاشکرایە لەسەر ئامانجەکانی هەنیە بۆ هەوڵی بۆی دا کە ئامانجی ئەو یەکگرتوویی لە نیوان ئۆمەتی ئیسلامی و یەکگرتوویی موسڵمانان بۆ ئازادی فەلەستین بوو.

قاڵیباف: ڕژێمی زایۆنی تاوانی قورس دەداتەوە

محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە زانکۆی تاران وتی: لە دیدارێک کە لەگەڵ شەهید هەنیە لە سەفەری دوو مانگ پێشی بۆ ئێران هەمبوو بە منی وت کە ئەمڕۆ بەرخۆدان لە غەززە ئەو جۆرە دەبینێت کە ژن و مێرد و منداڵ و گەنج پێکەوە وەستاون یەک هۆکاری هەیە و ئەویش ئەوەیە کە هەموویان پەروەردەی دەستی قورئانن.

ناوبراو درێژەی دا: فەرهەنگی قورئانی بوونی ئیسرائیلی خستووەتە مەترسییەوە.

ئیسرائیل کە لە ساڵی 1963 لە بیابانی سینا سوپای وڵاتانی عەرەبیی شکست دابوو پێی وابوو کە سوپایەکی هەیە شکست ناهێنێت بەڵام لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بینیمان کە گەورەیی ئەو ڕژێمە ڕژا و ئەوان ناچار بوون کە شەڕکەرەکانیان ببەنەوە شوێنێ ئەمن.

ناوبراو تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان لە لوبنان و تارانی ئەنجامی لاوازیی ئیسرائیل و شکستەکانی لە غەززە وەسف کرد.

News ID 51118

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha