AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢١ ١٠:٥٦

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران:

ئامادەی گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ جیهانی عەرەبم

ئامادەی گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ جیهانی عەرەبم

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لەسەر هەوڵ بۆ گفتوگۆی سازێنەر و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەیی جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، گەلان و وڵاتانی عەرەبیی خستە بەردەنگەوە و لەسەر هەوڵی خۆی بۆ گفتوگۆی سازێنەر و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە ناوچەییەکان جەختی کرد.

لە دەقی نووسراوە تایبەتەکەی پزشکیان بۆ ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید هاتووە:

هەر لە ئەم سەرەتایەوە دەمەوێت لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ قسە بکەم و بڵێم پێکەوە بۆ گفتوگۆی سازێنەر و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان هەنگاو هەڵبگرین.

تا ڕۆژێک ئێمە نەگەیێینە یەکگرتوویی و هاوکاری نەکەین ناوچەکە گەشە ناکات و گەڵاڵە جودا جوداکان سەرناکەون.

تەنیا ڕێگای پەڕینەوە لە کێشە و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان گفتوگۆی سازێنەری ناوچەییە و ئەمن لە سەرەتای ڕێگاکەمدا ب بەدی هێنانی ئەو ئامانجە، دەستی دۆستایەتی و برایەتی بەرەو دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەمەوە.

ئێران و دراوسێ عەرەبەکانی لە زۆربەی بابەت و پرسەکاندا ڕوانگە و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و دژی بڕیاردانی تاک لایەنەیی جیهانی و هەروەها دژی ترساندن لە ئیسلامین.

برینی فەلەستین ئەبێ چارەسەر بێت و ئەوە نیگەرانی هەموو لایەکمانە. ئێران پێی وایە بۆ ئاشت و سەقامگیری لە ناوچەکە ئەبێ مافی بەرخۆدان بەتایبەتی لە بواری سەربەخۆیی و دەرباز بوون لە داگیرکاری بە فەرم بناسرێت و کۆتایی بێت بە کۆمەڵکوژی و تیرۆریزمی دەوڵەتیی ئیسرائیل.

تیرۆریزم و توندڕەوی دەردی هاوبەشی هەموومانە و چارەسەریشی پێویستی بە هاوکاری هەموومانە و درێژەی قەیرانە ناوچەییەکان تەنیا لە قازانجی ئیسرائیل و ێزە بیانییەکانە.

News ID 50875

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha