بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کۆبانێ" Kobani بە سه‌رۆکایه‌تی "جه‌نکۆ شەریف" Janko Sharif ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی کوردی سووریا و دانیشتووی وڵاتی ئه‌ورووپا و به یاد و بیرئانینی "ته‌ها که‌ریمی" سینه‌ماکاری کۆچکردووی بانه‌یی، له ڕۆژانی ٦ تا ٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٤ لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت .
به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه داوایان له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان کردووه تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له ڕێگای لینکی https://forms.gle/xAXT5b4FQ5gGuB2i6 بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه ڕه‌وانه بکه‌ن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کۆبانێ" به تامه‌زرۆییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ده‌روازه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ به‌شداری له پێنجه‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، بۆ گه‌شت کردن له نێوان که‌لتووره جۆراوجۆره‌کانی جیهان؛ له ڕۆژی ١ی گوڵانی ٢٠٢٤ کراوه‌ته‌وه و تاکوو ڕۆژی ١ی جوولای (ته‌مووز) ٢٠٢٤ درێژه‌ی ده‌بێت.
Your Comment