AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٠ ١٤:١٧

نوێ دەکرێتەوە؛

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

نامەی گرینگی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی پاڵپشتی فەلەستین لە ئەمریکا چەند کاتژمێر دوای بڵاو بوونەوەی تا ئێستا ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە نێودەوڵەتییەکان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نامەیەکی گرینگی بۆ خوێندکارانی پاڵپشتی فەلەستین لە ئەمریکا بڵاو کردەوە کە تا ئێستا ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان هەبووە و بەکارهێنەرانی ئینگلیزی زمانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەسایەتی و بەرپرسانی جیاوازیش کاردانەوەیان نواندووە.

تووڕەیی نوێنەری ئەمریکا لە نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەو وڵاتە

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

بارایان ماست نوێنەری پەرلەمانی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی پاڵپشتی فەلەستین لە ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتی ئیکس، بە گژی خوێندکارانی ئەمریکی دا چوو و وتی: ئەگەر ئایەتوڵڵا دەسخۆشیتان لێدەکات ئەوا ئێوە لە لای هەڵەی مێژوو وەستاون.

جروزالم پۆست" ڕێبەری ئێران داوای لە خوێندکارانی ئەمریکا کرد تا درێژە بدەنە شەڕی بەشەرەفانە لە دژی ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی زایۆنی جروزالم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دایە ئەو نامە و نووسی کە خامنەیی داوای لە خوێندکارانی ئەمریکی کرد درێژە بدەنە شەڕ دژی سیاسەتە کۆمەڵکوژانەکانی ئیسرائیل.

فاکس نیوز: ڕێبەری ئێران دەسخۆشی لە خوێندکارانی ئەمریکی کرد/ئێوە لە لای ڕاستی مێژوو وەستاون

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

ماڵپەڕی کەناڵی فاکس نیوز دەقی تەواوی نامەکەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکای بە مانشێتی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی وەستانی خوێندکارانی ئەمریکا لە لای ڕاستی مێژوو، دەسخۆشی کرد.

مایک جانسۆن، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش وتی: ئەگەر ئایەتوڵڵاتان ڕازی کردووە، ئەمریکاتان لەدەست داوە.

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

ماڵپەڕی زایۆنی تایمزی ئیسرائیل و ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک پۆستیش ئاماژەیان دایە سەر نامەکەی ڕێبەری ئێران و تایمزی ئیسرائیل ئەو بەشەی لە نامەکە کە نووسراوە بەرپرسانی زایۆنیزمی نێودەوڵەتی ئەو بەرخۆدانە مرۆیی و دلێرانەیان تیرۆریزم ناساندووە، بۆڵد کردەوە.

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

News ID 50398

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha