بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە نووسەرانی بەناوبانگ و کەسایەتی ئەدەبی و فەرهەنگی جیهانی ئیسلام کە بۆ بەشداری لە سی و پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران هاتوونەتە ئێران لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی دیدار و گفتوگۆیان کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ دوژمنان بە ئیمپراتۆری مێدیایی و گێڕانەوەی ناڕاستی ڕاستییەکان و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە پرسی غەززە هەوڵی بەرفراوان دەدەن، لەسەر گرینگایەتی پێگە و بەرپرسیارێتی نووسەران بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمن جەختی کرد و زیادی کرد: : بەرخۆدان و باوەڕمەندی بە خودای گەلی فەلەستین و هەوڵەکانی بەرەی بەرخۆدان، پێویستی بە گێڕانەوەی ڕاست و هونەرمەندانەیە.
Your Comment