AP ١٤٠٣ گوڵان ٢١ ١٥:٤١

ئەندامێکی پارتی ڕایگەیاند:

هەرێمی کوردستان چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێرانی قەدەغە کردووە

هەرێمی کوردستان چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێرانی قەدەغە کردووە

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەسەر بوونی هاوکارییەکی بەرفراوان لە نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە بۆ دەرکردنی ڕێکخراوە گوماناوییەکان لە هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهدی عەبدولکەریم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئەلئەحید نیوز" ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستانی توندتر کردووە و هەرێم چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران قەدەغەکراوە.

مێهدی عەبدولکەریم بە ئاماژە بە دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی و ناوچەیی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاراستەکانیان زیادی کرد: هاوکارییەکی تۆکمە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ دەرکردنی ڕێکخراوە گوماناوییەکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و لەو گفتوگۆکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە بڕیاردان سەبارەت بە بەشداریی پارتی دیموکرات لەو هەڵبژاردنانەدا لە ئەستۆی سەرکردەکانی ئەم پارتەیە.

News ID 50122

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha