بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن دەڵێت: " باوەڕم بە گفتوگۆ هەیە، تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانیش دا و ئەگەر ئاشتی یان دوژمنایەتی بکەیت دەبێت لێیان تێبگەیت".
وتیشی :"پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی باش نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت".
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن رایگەیاند "ئێستا یه‌كێتی یەکبڕیار و یه‌كگرتووە، بۆیە هانیشتمانیانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردوو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات، تاوەکو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بافڵ تالەبانی پەیوەندییەکانی نێوانیانی بە ناجێگیر وەسف کرد.
دەڵێت:" پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی جیاوازن، بۆیە ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازە، پەیوەندی یەکێتی و پارتی باش نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت".
" له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوانمان، پێموایه په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێكجار خراپ و هه‌ندێكجار باشن، هه‌ندێكجاریش زۆر خراپن و ئه‌مه یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه به‌تایبه‌ت فشاره‌كانیان، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كان نایاب نین، به‌ڵام باشن، و باشتر دەبن"
سەرۆکی یەکێتیی راشیگەیاند" روانگه‌یه‌كم بۆ عیراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكیی و ئێرانییه‌كان و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش قسه ده‌كه‌م، ئێمه له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكییه‌كان شانبه‌شانی یه‌كتر شه‌ڕمان كرد، هاوکات ئاسان نییە باسی ئه‌وه بكه‌ین داعش کۆتایی پێهاتووە".
Your Comment